هیوا رسول

هیوا رسول


آقای "هیوا رسول" (به کُردی: هیوا ڕەسوڵ) شاعر کُرد زبان، ساکن گوتنبرگ سوئد است.

■◇■

کاک "هیوا ڕەسوڵ"، شاعیریکی هاوچەرخی کورد زمانە، دانیشتەجی لە شاڕی گوتینبورگی وڵاتی سوید.



◇ نموونه‌ی شیعره‌کانی:
(۱)
لەگەڵ هەموو کۆک و تەباس خۆی نەبێ
خەمخۆری کۆی گەلی دونیاس خۆی نەبێ
لەبۆ عالەم شین ئەگێرێ  قەومی کورددان
چاو بەفرمێسکە بۆ هەموان خۆی نەبێ

من لە داخی خەمی ئەو فیراق ئەکەم
ئاخ هەتا کەی ئەبێ کورد هەر خۆی نەبێ
خۆخۆری بووتە کرمی مۆخی کورد
بۆ گشت نەیار خانەدانە خۆی نەبێ

تاکەی کۆک و تەبا نابن گەلی من
هەتا خەمتان لەناخم دا سۆی نەبێ
سەرم کاسە سینەم پڕ ژان لە تاواتان
کەی رۆژێ بێ ناخم ژان و سۆی نەبێ


مەگەر ئەوکات ئارام بنوێ گیانی من
کورد یەکگروو یەکپارچە ئەو پەرت نەبێ
بەسەر نەیارانی نیشتمانی کورد زمان
توندتوتۆڵ و بەهیچ هێزێ کەرت نەبێ.



(۲)
دەمێ ئەبی بە خۆرەتاو بۆ رۆژگاری ژیانی من
دەمێ ئەبی بە هەوری ڕەش، یا تارمایی کیانی من.
چیت پێ بلێم ئاخر گیانە، کەخۆت عەرشم ئەلەرزێنی
دەمێ باخم پڕ گوڵ ئەکەی، دەمێک خەزانی بۆ دێنی.



(۳)
لە ژیاندا هەوڵبە دان بە کا نەبی
تا جێگەی ڕێز بی نەوەک تانە بی
چەند جوانە مرۆڤ بەعزەتەوە
نەوەک مل خواری پۆستو عانە بی

با دەستو پەنجەت شەقار شەقاربێ
بەس کاسە لێسی بەردەم شا نەبی
بەنان و ئاوێ سکی خۆت تێر کەی
تانجی سا ڕاوچی ئاغاو شا نەبی.




گڵاڵەکردنی ئەم بابەتە:
#زانا_کوردستانی
دیدگاه ها (۰)

عزت الله چنگایی

موزه

عزیز نعمتی

سید علی سردشتی

شنیا عه‌بدولمه‌جید

سارا عوسمان

ئاکۆ ئەلیاسی

در حال بارگزاری

خطا در دریافت مطلب های مرتبط