{% if state.amp %} {% else %} {% endif %}

شەهێنی دڵ ڕفێنی خەم ڕەوێنی ڕووگەشی جوانی

شەهێنی دڵ ڕفێنی خەم ڕەوێنی ڕووگەشی جوانی
حەسود کوێر بێ لە حاندت ئەی کچی نازداری بۆکانی

لە بەر بەژنی بڵیند و ناسکت حەقیانە سەر داخەن
چنار و عەرعەر وشمشاد و کاج و سەروی بوستانی

لە شۆخ و شەنگییا وێنەم نەدیوی شەرتە نازانم
لە حۆری هەڵبڕاوی یا لە تیرە و هۆزی پەریانی

لە وردی خاڵی سەر کوڵمت ئەرەستوو واقی وڕ ماوە
لە تەسویری برۆی تۆ عاجز و بێ چارەیە مانـــی

دەمت عیسا سفەت مایەی ژیانە، لەمپەری گیانە
لەشی مردوو هەناسەی تۆ، وەبەر دێنێتەوە گیانی

خزر بۆ هێندە عەبداڵ بوو بە دووی سەرچاوەکەی ژینا
تنۆکێکە لە نێو شیوی مەمانت، ئاوی حەیوانی

لە چاغی پیرییا دیارە وەها بۆت بوومە پەتیارە
لەوانەم مل بدەم بەو کارە کردی، شێخی سەنعانی

لە سەیری باخی میراوا و تەماشای حەوزە گەورەم چی
زنەی بەر گەردن و نێو باخی سینەت، خۆشە سەیرانی

لە وەسفی ئەو خەت و خاڵە ، قەڵەم کۆڵە زمان لاڵە
دەسم بەو دوو لیمۆ کاڵە نەگا، دەمرم لە سوێیانی
دیدگاه ها (۱۷)

مفهومی:ﻣﺎﻫﯽ ﻣﻮﻥ ﻫﯽ ﻣﯿﺨﻮﺍﺳﺖ ﯾﻪ ﭼﯿﺰﯼ ﺑﮕﻪ ﺗﺎ ﺩﻫﻨﺸﻮ ﺑﺎﺯﻣﯿﮑﺮﺩ ﺁﺏ ...

می پرسند: مجردی یامتاهل؟می گویم"متعهد" ! چون تجربه نشان داده...

ﺯﻥ ﺯﯾﺒﺎست ..ﭼﻪ ﺁﻥ ﺯﻣﺎﻥ ﮐﻪ ﺍﺯ ﻓﺮﻁ خست ﭼﻬﺮﻩ ﺍﺵ ﺩﺭ ﻫﻢ ﺍﺳﺖﭼﻪ ﺁﻥ ...

فرمێسکی گەشقەت لە دنیادا نەبوو بێجگە لە ناخۆشێ بەشممات و دام...

•💚💛❤️•

ڕێبوار فایەق

حاجی جەلال گڵاڵی

بیکس محمد قادر

کسی هست تو بک دادن کمک کنیم به هم وفادار باشه ɴᴇᴡ ᴘᴏꜱ ꜰᴏʀ ʏᴏ...

ﺑﻪ ﺗﻮ ﺳﻮﮔﻨﺪ ، ﺑﻪ ﺭﺍﺯ ﮔﻞ ﺳﺮﺥﻭ ﺑﻪ ﭘﺮﻭﺍﻧﻪ ﮐﻪ ﺩﺭ ﻋﺸﻖ ﻓﻨﺎ ﻣﯽ ﮔﺮﺩﺩ...

برای دانلودودریافت کلی محتواهای جذاب عضو کانالم باشید

برای دانلودودریافت کلی محتواهای جذاب عضو کانالم باشید

برای دانلودودریافت کلی محتواهای جذاب عضو کانالم باشید

برای دانلودودریافت کلی محتواهای جذاب عضو کانالم باشید

در حال بارگزاری

خطا در دریافت مطلب های مرتبط