هێند دڵم تەنگه دەڵێم
هێند دڵم تەنگه دەڵێم
بەم شەوه لەم شاره بڕۆم
له وڵاتێ که جەفا
حاکم و سالاره بڕۆم
نه وەفا لای کهس و کاره
نه سەفای ماوه ژیان
با له دەس بێ بەزەی
هەرچی کهس و کاره بڕۆم
نامەوێ ژینی وەها
پڕ له درۆ و ڕەنگ و ڕیا
خۆزگه بەو ڕۆژه
به تهنها وەکوو ئاواره بڕۆم
دەوروبەر چەشنی
نەخۆشخانەیە و دوکتۆرێ نیه
شەرته لەو شوێنه که
دەرمان هەموو وەک ژاره بڕۆم
بۆ دەبێ هەستی ئەوین
ژێر دەسی پاره و پله بێ
له وڵاتێ که ئەوین
دایمه له پای داره بڕۆم
تەمه چارشێوی شیعر
سەنبوله ڕووبەندی وشه
با له ئەو جێ که شێعر
هەستی برینداره بڕۆم
چونکه زۆرداری بەرەندەی
گەورەی ئەم گەلەیه
عەهده لەو شوێنه
به دەس تاقمی بێعاره بڕۆم
کێ دەزانێ چ له نێو ئەم
دڵەدا ڕادەبرێ
لێم گەڕێن با به غەمینی
منی بێچاره بڕۆم
یارمەتی دا کەسێ "ئاسۆ"
له دەس ئەم ژینه دەبا
تا کوو ئەو جێیه ئەوین
سەروەر و سەرداره بڕۆم
بەم شەوه لەم شاره بڕۆم
له وڵاتێ که جەفا
حاکم و سالاره بڕۆم
نه وەفا لای کهس و کاره
نه سەفای ماوه ژیان
با له دەس بێ بەزەی
هەرچی کهس و کاره بڕۆم
نامەوێ ژینی وەها
پڕ له درۆ و ڕەنگ و ڕیا
خۆزگه بەو ڕۆژه
به تهنها وەکوو ئاواره بڕۆم
دەوروبەر چەشنی
نەخۆشخانەیە و دوکتۆرێ نیه
شەرته لەو شوێنه که
دەرمان هەموو وەک ژاره بڕۆم
بۆ دەبێ هەستی ئەوین
ژێر دەسی پاره و پله بێ
له وڵاتێ که ئەوین
دایمه له پای داره بڕۆم
تەمه چارشێوی شیعر
سەنبوله ڕووبەندی وشه
با له ئەو جێ که شێعر
هەستی برینداره بڕۆم
چونکه زۆرداری بەرەندەی
گەورەی ئەم گەلەیه
عەهده لەو شوێنه
به دەس تاقمی بێعاره بڕۆم
کێ دەزانێ چ له نێو ئەم
دڵەدا ڕادەبرێ
لێم گەڕێن با به غەمینی
منی بێچاره بڕۆم
یارمەتی دا کەسێ "ئاسۆ"
له دەس ئەم ژینه دەبا
تا کوو ئەو جێیه ئەوین
سەروەر و سەرداره بڕۆم
- ۶۹۷
- ۲۹ فروردین ۱۳۹۵
دیدگاه ها (۴)
در حال بارگزاری
خطا در دریافت مطلب های مرتبط