عومەر عەلی

ماموستا "عومەر عەلی" شاعیر و نووسەری کورد لە باکووری کوردستانه.
ماموستا عومه‌ر له یەکمین رۆژی کانوونی دوومی ساڵی ۱۹۷۰ زایەنی له شاڕی سڵیمانی لە دایک بۆ و ئیستایش لە ئەو شیونە دلنیشتەجیە.


(۱)
هەموو سپێدەی بەیانی
بەیادی تۆ
چاوەکانم ڕوو لەئاسۆ
بۆ ئازادی ڕۆژێکی نوێ
بۆ ڕۆژهەڵات و
چوار پەرچەی کوردسانم
سرودی یەک بون ئەخوێنم.


(۲)
گەڵاکان فڕین
لەلانەبەرزەکان
بەخۆشیەوە
کەوتنە سەما
بۆ مەرگی خۆیان
بەهەناسەی شەماڵ
بەڕەنگی ئاڵی گوڵەوە
خەنەبەندانی خەزانیان گێڕا
بەئەشقی بەهاری داهاتوو.


(۳)
چاک کرداری باشترین ستایشە
لای خودا
نەک سەری سوجدەی بەتاڵی
پڕبەڵا
گەرپێت باشە شێرینی بەهەشت بنۆشیت
ڕاست کرداربە و لەڕێی ڕاستی
تێ بکۆشیت.


(۴)
من کوردوستانم
گەڵایەکی بە بێ‌چڵ‌و
چڵێکی بێ‌قەدو
قەدێکی بێ‌ڕەگ‌و
ڕەگێکی بێ‌خاک‌و
خاکێکی بێ‌نەخشەو
نەخشەیەکی بێ‌سنورو
سنورێکی بێ‌سنورم
وەک ئارارات پرەمەگرون و داڵاهۆ
وەکو قەدیل بەرزو مەحکم ڕاوەستاوم
وەک خۆر لەڕوی تاریکیدا
سرودی کورد بون ئەخوێنم.


(۵)
بەم زەردەی خۆرئاوایە
زەردەی لێوت
لە سەرزەردی
مەرگی گەڵا
هەڵ وەریوە
چاوم وشک و
دڵم پڕە
گەردون کەڕ بوو
بەنالینم
تەنیا گوێی تۆ
نازرنگێ تۆ
بەهاوارو هەناسەی من.


گڵاڵەکردنی ئەم بابەتە: #زانا_کوردستانی
دیدگاه ها (۰)

بەختیار ڕاستی

هەنار موفتی

جه‌نگی حاجی

عومەر عەلی

ڕێبوار فایەق

ساڵح بێچار

خاڵە بەکر

حاجی جەلال گڵاڵی

در حال بارگزاری

خطا در دریافت مطلب های مرتبط