کوشــکی ته نیـــایی

کوشــکی ته نیـــایی

لێم مـەپرسـه‌، بۆ ئێواران لـەتەنیـایی تەنیـاترم
چونکە گوڵم هەنگاو ئەنێم بەرەو ماڵی ساردو سڕم
خـەڵکی ڕێیان چـراخـانەو داگیرسـاوی زەمـانەیە
رێگەی منیش وشک و خامۆش، بۆ ئاساری وێرانەیە
بەم سووتانەش کەس نازانێ کە دڵ پشکۆی ئاگردانە
تەنیا عـومـرم ئـاگـادارە ، ئەویش ئەڕواو بێ ویژدانە
تەمـەنیشم ، وەکو گەڵا لـەبەر پێمـا هـەڵوەریوە
پرسەی خەمە قژی ڕەشم بەلاوی ڕەنگی گۆڕیوە
لەئامێزی ئەمشەو چیبکەم کە مانگ ون بێ لەدیارم
وەکو نەخشی سەر ئاو نەما، نیگاری جوانی ڕۆژگارم
دەی شەقامی ئێوارانم، جوان لە باڵام وردبەرەوە
وەرە هـاوڕێی ئێـوارانم بـاوەشتم بۆ بکـەرەوە
دیدگاه ها (۳)

لێم مـەپرسـه‌، بۆ ئێواران لـەتەنیـایی تەنیـاترمچونکە گوڵم هە...

«دکترین حَد | عملیاتِ بهرام محمدی علیه مافیای رانت و غارت»۳۷...

سوگند صیادی روحت شاد 🖤

کاردستی PS5 گرن استار

vala:(

گذر کن😊☘

زیبا میخونن😍

🔥🤙☘

«دکترین حَد | عملیاتِ بهرام محمدی علیه مافیای رانت و غارت»۳۶...

آهنگ لری به عشق خواهری جونم

در حال بارگزاری

خطا در دریافت مطلب های مرتبط