له دووره‌وه ناوت بیستووم،
له دووره‌وه ناوت بیستووم،
ناشاره‌زا خۆشت ویستووم!
گوایه له‌گه‌ڵ شیعره‌كانما زۆر ژیاوی...
شه‌وه‌های شه‌و
ته‌زووی شیرینیان پێ داوی.
نه‌تناسیوم!
بڕوا بكه نه‌تناسیوم...
ئه‌و جیهانه‌ی تۆ ده‌ته‌وێ
هه‌رگیز لای من ده‌ست ناكه‌وێ.
جیهانی من هه‌مووی خه‌مه
زه‌رده‌خه‌نه‌ی ئێجگار كه‌مه
ته‌لاری من كه‌لاوه‌یه
جێی په‌ڕتووك و هۆنراوه‌یه.
ئه‌وه‌ی ڕووگه‌ی دڵ و چاوه
ته‌نیا بتێكی شكاوه!
دوور به له من،
له ژینی من،
له چاوانی به‌دبینی من.
دوور به له من، له هه‌ڵبه‌ستم،
له‌و چه‌پكانه‌ی
بۆ شاچه‌پكێك ده‌یانبه‌ستم
ناشاره‌زا خۆشت ویستووم!
گوایه له‌گه‌ڵ شیعره‌كانما زۆر ژیاوی...
شه‌وه‌های شه‌و
ته‌زووی شیرینیان پێ داوی.
نه‌تناسیوم!
بڕوا بكه نه‌تناسیوم...
ئه‌و جیهانه‌ی تۆ ده‌ته‌وێ
هه‌رگیز لای من ده‌ست ناكه‌وێ.
جیهانی من هه‌مووی خه‌مه
زه‌رده‌خه‌نه‌ی ئێجگار كه‌مه
ته‌لاری من كه‌لاوه‌یه
جێی په‌ڕتووك و هۆنراوه‌یه.
ئه‌وه‌ی ڕووگه‌ی دڵ و چاوه
ته‌نیا بتێكی شكاوه!
دوور به له من،
له ژینی من،
له چاوانی به‌دبینی من.
دوور به له من، له هه‌ڵبه‌ستم،
له‌و چه‌پكانه‌ی
بۆ شاچه‌پكێك ده‌یانبه‌ستم
- ۳۴۰
- ۰۴ بهمن ۱۳۹۳
دیدگاه ها (۱۶)
در حال بارگزاری
خطا در دریافت مطلب های مرتبط