ئوند ژین سامناک و تفت و تاه

ئەوەندە ژین سامناک و تفت و تاڵه
ئەوەندە ڕێم سەخت و پڕ دڕک و داڵه

ئەوەندە دڵ کەوتۆتە بەر پەلامار
گیانم پڕە له‌ زەخم و ئێش و ئازار

هێندە هیوا و ئاواتم هەڵپڕووکا
پشتم لەژێر باری خەماپڕووکا

هێندە خۆزگەو تاسەو حەزم ناشتووە
هەمووم بەخوێن، بەفرمێسکم شوشتووە

ئەوەندەێان خەنجەر لەگیانم چەقان
زووخی هەزاربلۆقی خەمیان تەقاند

هێندە داخی خەمیان چزان بەجەرگا
لە عەزرەتا باوه‌ش ئەکەم بە مەرگا
دیدگاه ها (۴)

ئـــەم پیاڵــە وتــی کــــە هاتـە سەر لێــوانـم؛شا بــووم و ...

هر گاه عیبی در من دیدی،به خودم خبر بده نه کسی دیگر را،چون تغ...

عزیزان من خودتونو برای همچین روزی آماده کنیدانتخابات در راه ...

ببین کار خدارو

در حال بارگزاری

خطا در دریافت مطلب های مرتبط