مانگە شەو

مانگە شەو


بەڵێنی ڕاگەیاندێ ڕاسپاردە
گوتی: بۆت دێتە ئەو بن پاردە، غاردە

لە جێ‌ژوانێ لەمێژە چاوەڕێتم
نەهاتی، کیژی جوانی هەڵبژاردە

تەزووی گرمم بە لەش دادێ، ئەگەرچی
تەزاندی شان و پیلم بەردی پاردە

وەرە با ڕەنگ و ڕوخسارت ببینم
بە من چی تیشکێ داوێ مانگی چاردە

گڕی ئەو ڕوومەتەی تۆ گەرم و جوانە
تریفەی مانگەشەو، جوانیش بێ، ساردە
دیدگاه ها (۱)

در حال بارگزاری

خطا در دریافت مطلب های مرتبط