تەرزەی خۆشەویستی تۆ، خەمی دڵی وەرانم
تەرزەی خۆشەویستی تۆ، خەمی دڵی وەرانم
لەشـەوی تەنیـایما ، چـرای بۆ داگیرساندم
بەهەشتی ئەم عەشـقەی تۆ ، پڕ لە ئاهـو ئاواتە
دیارە تەمەن بێ ئەوین ، وەک ڕێگەی خەراباتە
دەروازەی چاوەڕوانیم ، غەریبی تۆی لێ دیارە
دڵـم بـۆ دیـداری تــــۆ هـەمیشـە پـڕ ئـازارە
لەو ساتانەی لێم دووری ، ڕۆژی ڕوونم شەوگارە
بـەڵام کـاتێک ئـەتبینم ، پـاییـزم لا بـەهـارە
لافـاوی سـەرنجی تـۆ ، خـەمی دڵم لائەبا
وەکو شەمالێ دیدەنی باخێک وەنەوشە ئەکا
بێجگە لە خۆشەویستیت ، بێ سەمەرم ئەزیزم
وەکو گەڵای هـەڵوەریو هـاوسەفەری پاییزم

- ۱.۶k
- ۱۰ آذر ۱۳۹۴
دیدگاه ها (۱)
در حال بارگزاری
خطا در دریافت مطلب های مرتبط