‌ "بلوێری شوان"

‌ "بلوێری شوان"

نیوە شەوە ، دنیا خامۆش
دێتە گوێم ئاهەنگێکی خۆش
ئاهەنگێکی گیان پەروەرە
شادی هێنە ، خەفەت بەرە
ئاهەنگێکی دڵ نەوازە
تارە ؟ یۆڵۆنە ؟یا سازە؟
نا...نا...ئاهەنگی بلوێرە
جا وەرە گوێی بۆ ڕادێرە
هەزار خۆزگە بە خۆت شوانە
کە بەو مانگەشەوە جوانە
دانیشتووی لە ڕژد و هەڵدێر
پەنجە دەبزێوی لە بلوێر

دەگەڵ تەبیعەت هاودەمی
شادی، بە کەیفی ، بێ خەمی
ئاغاش بە نۆکەر ناگری
وەک من لە داخا نامری
وەرە شوانە هەموو شەوێ
نیوە شەوێ ، کاتێ خەوێ
لەو کێو و نواڵە زەنوێرە
تێ تووڕێنە لەو بلوێرە
لە سەر ترۆپکی ئەو کێوە
پەنجە لە بلوێر ببزێوە
با کێوەکە دەنگ داتەوە
شاعیریش خەو بیباتەوە

"هێمن"
دیدگاه ها (۳)

در حال بارگزاری

خطا در دریافت مطلب های مرتبط