تافگه صابر
خاتوون "تاڤگە سابیر" شاعیر هاوچهرخی کورد، دانیشتهجی له شاڕی سڵیمانی لە باشووری کوردستانە.
┄┅═✧❁💠❁✧═┅┄
(۱)
ھەر بن بەردێك قەڵای داستانی عەشقێکە
ھەربن دارێك جێ ژووانی ساتی قوربانی وژیانە
وەکو گزنگ دەمەو بەیان
خۆی ھەڵ ئەکاو لای ئێوارە ھێدی ھێدی ئەتوێتەوە
من بەماچی لێوەکانی چەخماخەی خەم ناخی شیعرم پاراو ئەبێ
دارستانی وشەکانم دێن بە یەکاو
خنجەر ئەکەن بە بەرۆکا...
خرم، خرم... بەپێی خۆیان ئەدەنە پاڵ
ئەگەنە رۆژ ئەگەنە ساڵ
کە وەرزی ژان ھاتە گۆڕێ...
بەشووڵ ئەدەن لە دایکی ھاڵ.
ئەمڕۆ ھەر کەس ھاودەردێك و ھاوبیرێك و ھاودەستێکی ھەیە
ھاو دەردەکەم... من عاشقم
ھەرکەس عەشقێ حەرام بکات دوژمنمانە
ھاوبیرەکەم
من پەیامی عەشقی خۆمم لەداستانی قەڵای دمدم وەرگرتووە
موتوربەیە بەو پەیامەی
ھەژارەکانی سەرزەمین بە ئەشکەوە شێلاویانە
ھەرکەڵگەیەك لەسەر ڕییا رابوەستێ ئۆباڵێکی ئەستۆمانە
ھاودەستەکەم دەستت بێنە
لە ناو لەپما باوەڕێکی وابروێنە
کە من و تۆ بەیەکەوە ئەی خۆینەوە تالاوی خەم
کە من و تۆ بەیەکەوە ئەی ڵێینەوە بەستەو قەسەم
کەمن و تۆ بەیەکەوە ئەگەین بە شەم.
(۲)
[دەڕۆیت!]
دەڕۆیت و غەمی درختکێت پێ نیە
دەڕۆیت خەونی عاشقێکت لەبەر نیە
دەڕۆیت و غەمی بۆ مەرگی گوڵەکەنم و کوژانەوەی چرا ناخۆیت
تاریکتریت سەفەرو فێڵاویترین ڕێگا
چ خوا حافیزیەکە دۆزەخی؟
بە پێڵاوی ئاوییەوە بیابان ناناسیت
بەوجەستە گوناھبارەوە پەنجەرە نیە بۆ سەعادەت
نەزەردە خەنەی لێڵ باخچە ئاوەدان دەکاتەوە
نە خەیاڵی شەیتانی
ئەمێد لەو کۆشکەدانیە عەیامێکە خەیاڵە کانی تۆی بردووە
بەر لەوەی بڕۆی... ئەم ماڵە پایزییە بڕوخێنی
ئەم دنیایەم بۆ گەورەکە… ئەم ڕوبەرە بچوکەی زیندەگی فراوانکە
تا جێگەی خەیاڵەکانی منی تیا بێتەوە
ئەم ئاسمانە داخراوانە ھەڵگرە
پەنجەرەیەکی دی لە خەونەکانم بکەرەوە
ڕۆژێك من و تۆ سوێندمان بەئاو خوارد
بۆ سێبەرەکانی ئومێدو خانوەکەی دارستان نەبێت
ھەرگیز بە تەنیا سەفەر نەکەیت
بەیانیەك بە نوری چاوی یەکتر دەست نوێژمان گرت و سوێندمان خوارد
ئەگەر کەشتیەك نەبێت تا ئەو دیووی شیعر بمانبات
ھەرگیز کەسمان سەفەر نەکات
من ماڵێکم ھەبوو بۆ ئازادی
کانیەکم تەقیبوو بۆ زیندەگی
خەیاڵێکم ھەبوو ڕەنگاو ڕەنگ وەك نازناز
ئەستێرەیەك شەوانە دەھاتە سەر درەختە جوانەکەم
ھێندەی خەیاكەکانی تۆ گەڵای پێوەبوو
ماسیەکی جوانی ھەمیشەیی لە گۆمی خۆشەویستما مەلەی دەکرد
حەوشەکەم ڕازاوە بوو بە ئومێد
دەڕۆیت و... فێرم کە
بیر لەم یاریگا بێ خاوەنە نەکەمەوە
بیر لە خەیاڵی وەستاوی ئەم باخچە چکولانە نەکەمەوە
بیر لە وەرینی گەڵاو خەونی پیاو نەکەمەوە
فێرم کە... بیر لە شکاندنی پەنجەرەکەم نەکەمەوە
دڕۆ لەگەڵ ئەو پیاونەدا نەکەم
حەز دەکەن بچنە بەر باران و تەنھا شەوێک ئاسودە بن
فێرم کە... ئایندە بێنمە ژێر چەترەکەمەوەو بە ڕابردووم بڵێم
تۆ تەنیا ترین دارستان بوی
سەوزایت لەبەر نەکرد
جارێك بەھار بەلای گەڵایەکتدا تێنەپەری
فێرم کە...
بە چ زمانێك بە کۆترەکانی مناڵیم بڵێم؟
ڕازی نەبن بە گومەزێك یاریەکانمان نەداتەوە
ڕازی نەبن بە منارەیەک
گەنجیەتی ڕاھیبە پیرەکان نەبەخشێتەوە بە عومرێکی بێ گوناھتر
فێرم کە... کوتایی عەشق کامەیەو
جیھان چەند چرکەی ماوە بۆ تەواو بوون
پێم بڵێ خۆم بۆ چ سێبەرێك ھەڵگرم؟
لەگەڵ چ ڕۆح لەبەرێكدا سەفەر بکەم؟

- ۳.۷k
- ۲۴ مهر ۱۴۰۴
دیدگاه ها (۰)
در حال بارگزاری
خطا در دریافت مطلب های مرتبط