{% if state.amp %} {% else %} {% endif %}

ساتێک بێدەنگی، دڵتەنگی

ساتێک بێدەنگی، دڵتەنگی
کاتێک خەمی بێ کۆتا
چریکەی هەناسەکانت هەناسەکانم بێ
هەست و خوست دەکا،
دڵم تەنگ دەکا،
چاوەکانم سەرمەستی باران دەکا
قاچەکانم بێ هیوا و بێ ئیما دەکا

لێرەوە منم و تەنیا
لێرەوە هەراسان و پەرێشانم
بێ تۆ... یا بێ هۆ...


ئاوێکی پیرۆز و ئاخێکی بەسۆز
دێنە ملی هەستی شیعر و چاوم
هەوڵ ئەدەم یادت کەم
ماچت نەکەم و ئاوت نەدەم

کەچی خۆتی کە دێیە یادی من
بە ئاوی منەوە زیندووی
منیش بەو ئاوەوە هەتا هەتایە تینووم

خۆ تۆ هێشتاش زیندووی
لە ناخمدا و لە ڕۆحمدا
ئەوا منم کە مردووم...
منم...
دیدگاه ها (۵)

هاوسه‌ر هه‌ورامی

در حال بارگزاری

خطا در دریافت مطلب های مرتبط