شێعری ژمارە7⃣0⃣1⃣

شێعری ژمارە7⃣0⃣1⃣
شاعیری مەزن ⬅️ #سەلاح‌کوردی

ئاخ ڪە ماڵم چۆڵ و هۆڵە ،
بێدەنگی دەنگ ئەداتەوە
هاژە و هاواری بێ تۆیـی ،
لە ماڵا پەنگ ئەخواتەوە

ماڵت ئاوا ئازیزەڪەم ،
بە ماڵاوایـی تێپەڕ بووی
چەندە ئاوەدانە ماڵم
ڕەببـی خودا بیباتەوە

قاپیـی ماڵ بێ قفڵ و بەستە
بۆ ئەوین و خۆشەویستی
توخوا جارێڪ وەرە دزی
خۆ لێوم دەست ناکاتەوە

گوڵێڪت دا و دڵت بردم
بڕیار بوو دڵت بنێـــری
سەد گوڵم بۆدێ ، یەڪێڪیان
بۆنی دڵت ناداتەوە

سێ تاڵی قژت بەجێ هێشت
بەستم لە سێ تاری دڵم
بە ئارشەی هاوار ئەیژەنم
تا سۆزم دەنگ بداتەوە

شەو تا بەیان چاوەڕوانی
هەڵاتنی ڕۆژی ڕووتم
ڪە ڕۆژ هەڵدێ لە تاسەی شەو
بە هەنیسڪ خەو دەمباتەوە

شەربەتێڪ لە جامے لێوت
نەبووە نەسیبـی خەونیشم
ئەوە تراویلڪەی ئەشقە و
هەر دڵت خۆش دەڪاتەوە

بە حوڪمی وەزیری چاوت
سوپای مژۆڵ جەرگی پێڪام
ڪوردی لە ڪیش و مات ئەچێ
بە دەم ڕوخ و گۆناتــــەوە
دیدگاه ها (۵)

🍒🍃در قفلِ فروبستهٔ غم‌های دلِ خویش..آن کهنه کلیدیم، که دَندا...

دانلود کتاب چشمه آب حیات - نویسنده حمزه سردادور

🍒🍃من زنم....در گلوی زمین گیر کرده‌امقدری حرف می‌خواهمو کمی آ...

🍒🍃باران دوباره عطر تورا جار می زنداین دل چرا ندیده تو را زار...

دانلود کتاب شيطان فریاد میکشد - نویسنده میکی اسپیلین

روزی اگر قرار شد از هم جدا شویم من می روم ز یاد تو کم کم، غم...

🍃🍒آيا آرزوهای مرا در خواب نی‌لبکی شکسته نديديد؟می‌گويند در ک...

عزیز البریهی

🍒🍃نیمه من نه، تو تمام منی...🍒🍃#always

دانلود مجله امید ایران - شماره 307 - 6 خرداد 1339

در حال بارگزاری

خطا در دریافت مطلب های مرتبط