قندیل دل من سر ب تمم قندیلم
قەندیل دەلێ: من سەر بە تەمم قەندیلم
تا خێڵی کوڕانم دەگەنێ هەر دیلم
زۆر هەوری دەبابەم بە سەردا هەڵدەتەقێ
زۆر تیری نەیاران لە دڵم هەڵدەچەقێ
قەندیل دەڵێ: من سەر بە تەمم قەندیلم
تا خێڵی کوڕانم دەگەنێ هەر دیلم
زۆر دەکشی بە سەرما سێبەری داڵاشان
زۆر دەرژێ بە سەرما پەڵە خوێنی لاشان
زۆر هەوری دەبابەم بە سەردا هەڵدەتەقێ
زۆر تیری نەیاران لە دڵم هەڵدەچەقێ
زۆر شەو بە برینداری لە خەو هەستاوم
هەر بەرزە قەڵای کوردم و راوەستاوم
ئەو جۆگەلە ئاوەی کە لە منرا دەخوشێ
رۆڵەی گەلە لە بۆی وەک سوجدە رادەکشێ
کاتێ سەری زاماری لە لەشی خۆمە
شەو تاکوو بەیان بۆ کوڕی خۆم لۆلۆمە
هۆ دوندی کەلی خانی رنو پۆشی بە سام
یادم کە لە ژێر هەوری دەبابان حەپەسام
دڵ کەوتووە هێزم نییە بیلاوێنم
سەد رۆستەمە کوژراوە لە سەر داوێنم
من باوکم و دڵ پڕ لە خەم و ئاوارە
چوار خێلی کوڕانی بێ بەشم لێدیارە
نەورۆزی رەهایی و هەڕەتی هاتی من
رۆڵەم دەوێ بینوسێ بە سەرهاتی من
قەندیل دەلێ: من سەر بە تەمم قەندیلم
تا خێڵی کوڕانم دەگەنێ هەر دیلم
"ناسر ئاغابرا" (ژاکاو)
#کورد
#کوردستان
تا خێڵی کوڕانم دەگەنێ هەر دیلم
زۆر هەوری دەبابەم بە سەردا هەڵدەتەقێ
زۆر تیری نەیاران لە دڵم هەڵدەچەقێ
قەندیل دەڵێ: من سەر بە تەمم قەندیلم
تا خێڵی کوڕانم دەگەنێ هەر دیلم
زۆر دەکشی بە سەرما سێبەری داڵاشان
زۆر دەرژێ بە سەرما پەڵە خوێنی لاشان
زۆر هەوری دەبابەم بە سەردا هەڵدەتەقێ
زۆر تیری نەیاران لە دڵم هەڵدەچەقێ
زۆر شەو بە برینداری لە خەو هەستاوم
هەر بەرزە قەڵای کوردم و راوەستاوم
ئەو جۆگەلە ئاوەی کە لە منرا دەخوشێ
رۆڵەی گەلە لە بۆی وەک سوجدە رادەکشێ
کاتێ سەری زاماری لە لەشی خۆمە
شەو تاکوو بەیان بۆ کوڕی خۆم لۆلۆمە
هۆ دوندی کەلی خانی رنو پۆشی بە سام
یادم کە لە ژێر هەوری دەبابان حەپەسام
دڵ کەوتووە هێزم نییە بیلاوێنم
سەد رۆستەمە کوژراوە لە سەر داوێنم
من باوکم و دڵ پڕ لە خەم و ئاوارە
چوار خێلی کوڕانی بێ بەشم لێدیارە
نەورۆزی رەهایی و هەڕەتی هاتی من
رۆڵەم دەوێ بینوسێ بە سەرهاتی من
قەندیل دەلێ: من سەر بە تەمم قەندیلم
تا خێڵی کوڕانم دەگەنێ هەر دیلم
"ناسر ئاغابرا" (ژاکاو)
#کورد
#کوردستان
- ۳.۳k
- ۲۵ فروردین ۱۳۹۴
دیدگاه ها (۱۹)
در حال بارگزاری
خطا در دریافت مطلب های مرتبط