{% if state.amp %} {% else %} {% endif %}

کوردم ئه‌من

کوردم ئه‌من
گه رچی تووشی ڕەنجه ڕۆیی و حەسرەت و دەردم ئەمن
قەت لە دەس ئەم چەرخە سپڵە نابەزم، مەردم ئەمن

ئاشقی چاوی کەژاڵ و گەردەنی پڕ خال نیم
ئاشقی کێو و تەلان و بەندەن و بەردم ئەمن

گەر له برسان و بێ بەرگی ئیمڕۆ ڕەق هەڵێم
نۆکەری بێگانە ناکەم تا له سەر هەردم ئەمن

من له زنجیر و تەناف و دار و بەند باکم نییه
لەت لەتم کەن، بمکوژن، هێشتا دەڵێم کوردم ئەمن


مامۆستا هێمن
دیدگاه ها (۱)

کوردم...گه رچی تووشی ڕه نجه ڕۆیی و حه سره ت و ده ردم ئه منقه...

در حال بارگزاری

خطا در دریافت مطلب های مرتبط