ئەرێ خەندەی دەمت ئارامی دڵ کانی حەیاتی من

ئەرێ خەندەی دەمت ئارامی دڵ کانی حەیاتی من
لەسەر چی زیز دەبی؟ ڕۆحت دەوێ؟ هانێ حەیاتی من
گوتت: دێم و نەهاتیە سەر گرفتاری سەری زوڵفت
لەگەڵ بەختی سیا چ بکە م؟ دییارە خۆ نەهاتی من
من و سەودای سەری زوڵفت لەسەر تاقی برۆت، حاشا!
عەزیزم ئەهلی قیبلەم! کافری دوورە لە زاتی من
بە خەندەی زار و عەکسی زوڵف و ڕووت خۆش بوو دڵم، سەد حەیف!
دەقیقە شماری خۆشی چوو شەو و ڕۆژی سەعاتی من...
دیدگاه ها (۳)

در حال بارگزاری

خطا در دریافت مطلب های مرتبط