{% if state.amp %} {% else %} {% endif %}

ئازادی ؟

ئازادی ؟

کامەیە ئازادی ؟
ئازادی ئەسپێکی شەکەتەو
ئەشەلێ ‌و
هەمو رۆژ بار ئەکرێ لە فیشەک !

نیشتیمان ؟
کامەیە نیشتیمان؟
ئەو عەردەی رۆژێ دو سێ جار ئەیکوژین؟
ئەو دەشتەی کە بۆتە تاتە شۆر؟
ئەو شاخەی کە بۆتە دارەمەیت ؟

ئەو بەرد و ئەو قوڕو ئەو چەوو ئەو لمەی زیندانی لێ‌زاوە ؟
نازانم کامەیە نیشتیمان !
نازانم کامەیە ئازادی !
ئەو ئاوەی بە رۆژی نیوەڕۆ سەرچاوەی ئەدزین ؟

ئەو یارەی لە خەوا چاوانی ئەدزین ؟
ئەو هەورەی پێش بارین بارانی ئەدزین ؟
ئەو مانگەی لە شەوی چواردەیا ئەیدزین ؟

ئازادی ئەسپێکی شەکەتەو
ئەشەلێ‌و
هەمو رۆژ
بار ئەکرێ لە فیشەک !!!

" شێرکۆ بێکەس "

آزادی

کدامین است آزادی ؟
آزادی اسبی است خسته و لنگان
هر روز بار میشود از فشنگ !

وطن ؟
کدامین است وطن ؟
آن سرزمینی که روزی دو سه بار میکشندش ؟
آن دشتی که ویرانه و
آن قله ای که تابوت گشته است ؟

آن سنگ و آن گل و آن چشمه و آن شنی که زندان زاییده است ؟
نمی دانم کدامین است وطن !
نمیدانم کدامین است آزادی !
آن آبی که در نیمروز سرچشمەاش را میدزدند؟

آن معشوقەای کە به وقت خواب چشمهایش را میدزدند؟
آن ابری که پیش از باریدن ،
بارانش را میدزدند؟
آن مهتابی که شب چهارده میدزدنش ؟

آزادی اسبی است خسته و لنگان
هر روز
بار میشود از فشنگ !!!

" شیرکو بیکس "
دیدگاه ها (۵)

در حال بارگزاری

خطا در دریافت مطلب های مرتبط