{% if state.amp %} {% else %} {% endif %}

ئەوین

ئەوین

قەڵەمەکەم
باڵای کچێکی لە عەتری
سەوزی شێعر هەڵکێشاوە،
کوندەبووی ناز
قەت باڵی بەسەر باڵایدا
نەکێشاوە!
شێعرم بۆ بەرۆک و قژی
کچێک کردۆتە گوڵاڵە
کە ئاوێنەی چاوەکانی
بە پرشنگی ئەوینێکی
پاک و خودایی
زوڵاڵە.
دڵم بۆ مەلی ئەوینی
کچێک کردۆتە
هێلانە
کە کانیاوی سەوزی ڕۆحی
پڕ لە ئەشق و
خۆشەویستی نیشتمانە.
دیدگاه ها (۱۲)

فەرهاد پیرباڵ

در حال بارگزاری

خطا در دریافت مطلب های مرتبط