{% if state.amp %} {% else %} {% endif %}

@kurdane

@kurdane
هەندێک لە سوودوو گرنگیەکانی کیوی

1-شێرپەنجە: لێکۆڵینەوەکان دەریان خستوە کە میوەی کیوی توانای پاراستنی پێستی هەیە لە شیرپەنجە.

2- نەخۆشی دڵ: کیوی دوو جۆر پێکهاتەی گرنگی زۆر تێدایە وە کو ئارجینین و گلوتامەیت. ئارجینین گرنگە بۆفراوان کردنی خوێنبەرەکان و باش هاتووچۆکردنی خوێن کە گرنکە بۆ تەندروستی دڵ. هەروەها کیوی بە سەرچاوەیەکی گرنگی بۆ ڤیتامین C دادەندرێت کە گرنگە بۆدڵ. هەروەها کیوی ڕێژەیەکی باش مگنسیۆمی تێدایە کە گرنگە بۆ پاراستنی دڵ و بەرزی پەستانی خوێن.

3- کۆلیسترۆل: بەهۆی بوونی ڕیشاڵی خۆراکی وەکو پەکتین, کیوی توانای کەم کردنەوەی کۆلیسترۆڵی هەیە. جگە لەوەش بە هۆی بوونی مادەی دژە ئۆکسێن کۆلیسترۆڵ باشەکانی لەش تیک ناچێت.

4- نەخۆشی شەکرە: مادەی ئینیسیتۆل کە لە کیوی دا هەیە ڕۆڵێکی گرنگی هەیە رێکخستن و کۆنترۆل کردنی شەکرە.

5-دڵ توندی: مادەی ئینیسیتۆل هەروەها گرنگە بۆ چارەسەر کردنی دڵ توندی بە گوێرەی هەندێ لە توێژینەوەکان.

5- بەرزی پەستانی خوێن: ڕێژەی سۆدیۆم بۆ پۆتاسیۆم زۆر گرنگە بۆ تەندروستی دڵ وە ئەم ڕێژەیە بەشێوەیەکی گونجاو لە کیوی دا هەیە.

6- چاو: کیوی ڕێژەیەکی زۆر لە مادەی کاروتینی وە کو بیتا کاروتین و لیوتین و زانپوفیلی وە مادەی فینولی وەکو فلاڤۆنۆیدو ئەنپوسیانین وە مادەی دژە ئۆکسێنی وەکو ڤیتامین C وE تێدایە کە زۆر گرنگن بۆتەندروستی چاوەکان.

7- بەرگی لەش: کیوی توانایەکی باشی هەیە بۆ زیاد کردنی بەرگری لەش بەهۆی بوونی ڕێژەیەکی زۆر لە قیتامین C و دژە ئۆکسینی تر.

8- لاوازی سیکسی لە پیاوان: وەکو باسمان کرد کیوی مادەی ئارجنینی تێدایە کە ناسراوە بۆ فراوان کردنی خوێن بەرەکان بەمەش بەسودە بۆ چارەسەر کردنی لاوازی سیکسی لە پیاوان.
دیدگاه ها (۱)

کمپین هاواری کانی بڵ (فریاد کانی بل)بە سوپر گروە تبدیل شد لط...

در حال بارگزاری

خطا در دریافت مطلب های مرتبط