{% if state.amp %} {% else %} {% endif %}

پاییز پاییز

پاییز پاییز
بووکی پرچ زەرد
من مات، تۆ زیز
هەردوو هاودەرد
من فرمێسکم، تۆ بارانت
من هەناسەم، تۆ بای ساردت
من خەم، تۆ هەوری گریانت
دوایی نایه، دادم، دادت

پاییز پاییز،
گەڵاڕێزانت
هەوری ماتی ئاسمانت
لەبەر کزەی بای سەرتەزێن
لەگەڵ گەڵای درەختا ئەژین
بەڵام قورسه، زۆر بەجۆشه
دۆزەخێکم کوا له جۆشه

پاییز، پاییز
شان‌ومل ڕووت
من مات، تۆ زیز
هەردووکمان جووت
هەرچەند گوڵ سیس ئەبێ بگرین
ئاڵتوونی دار ئەڕژێ بگرین
ڤپۆلی باڵدار ئەفڕێ بگرین
بگرین، بگرین، چاومان نەسڕین
هەرگیز، هەرگیز ...
دیدگاه ها (۱)

پاییز پاییز،گەڵاڕێزانتهەوری ماتی ئاسمانتلەبەر کزەی بای سەرتە...

در حال بارگزاری

خطا در دریافت مطلب های مرتبط