کوردوستان

کوردوستان
منی مەلوول و دڵتەنگ دانیشتووی کۆڵان خەمم
کوردوستانەکەم زینە منیش بۆی کاکە مەمم

پەپولەیکی باڵ سووتاو لە دەوری باڵای شەمم
شیرینە وەکوو هەنگوێن ئەو ناوەێ پڕ بە دەمم

دەریای ئەوین و ئەشقە من رووبارێک لە چەمم
ئاسمانێک پڕ بارانە بۆ ناخی گڕو تەمم

بۆ گیای هەرز و خارت باخەوان نیم و سەمم
ئاوێنەێ هەست و ڕۆحی هەر ئەتووی جامی جەمم

ئازارت لە سەر شانم دەیکێشم مامە خەمم
ناو و یادی تۆم هەبێ هەتیو نیم خاتر جەمم
دیدگاه ها (۳)

در حال بارگزاری

خطا در دریافت مطلب های مرتبط