دل له هیجرت وا له خمدا، ماهی کنعانم وەرە

زەخمه جەرگم بو فیراقت، زووبه لوقمانم وەرە
صد تبیب هات و عەلاجی ئەم برینانەی نکرد
تو عەلاجی زەخمەکەم کە، سا به ئامانم وەرە
گەر دەزانی چەند پەشیوە حاڵەکەم بو دیدەنت
صد ئەوەندەی زولفەکانت دڵ پەریشانم وەرە
لوتف و تانەی تۆ لەلای من هەردوو وەک یەک ڕەحمەتە
کەعبە کج نابی، لەبەر لومەی ڕەقیبانم وەرە
هەرکەسی هات و بەتیری غەمزەکەت صد پارە بوو
کەس نییە وەک من حەریفت، مەردی مەیدانم وەرە
کافرا، دەردی فیراقت وا لەجەرگم کارییە
سا بکە ڕەحمێ بە حاڵم، ماهی تابانم وەرە
سەد کەڕەت ئیمڕۆ لەدووریت خوێن لەچاوم جارییە
غەرقی دەریای ئەشکی خوێنم، شەمسی خوبانم وەرە
گا دەگریەم، گا دەسوتێم، کاروبارم زارییە
زیوەری تاجی غەریبم، شاهی خوبانم وەرە
سینە ناڵان هەروەکو بولبول لە دووری گوڵشەنت
سا بە لوتفێ بمدوێنە، جانی جانانم وەرە
دیدەمەستی، شۆخ وشەنگی، نازەنینەی شارەزوور
دڵڕفێنی جەمعی عالەم، کەبکی کوهانم وەرە
دڵ لە دووریت پڕ لەخوێنە، شەمعی دیوانی ئەمن
هەر وەکوو " تاهیر" هەمیشە سینە بریانم وەرە

- ۷۶۳
- ۱۸ بهمن ۱۳۹۴
دیدگاه ها (۵)
در حال بارگزاری
خطا در دریافت مطلب های مرتبط