دەڵێن ...

دەڵێن ...
جەژنی ڕەمەزانە
لەدوای مانگێک...
دەم گرێ دان،
چاو بەفەقیرا هەڵێنان!!!
خۆڕاگری
لە بەر قۆڕەی زگی خاڵی و،
پاشان
تلانەوە بە دەرد وئازاری
گەیەی خنراو
لە سەر سفرە و خوانی لە حەوت ڕەنگا چنراو ،
بەهەشت و جۆگەلەی شەراب،
حۆری جوان و
کۆشک و کەباب،
بۆ دەس خۆشی و
وەک جەژنانە
دا بەش ئەکرێ
بە سەر برای موسوڵمانا،
بۆیە ئەمڕۆ،
ڕۆژی شایی و
جەژن مانە
منیش ئەڵێم؛
لیتان پیرۆز ،
بەڵام گیانە..!
ئەرێ ئێوە بە من ناڵێن!
بۆچی تەنیا
لە چوار سووچی،
ئەم جیهانە
پەت و سێدارە و ئەنفال و
ئاوارەیی ولێقەومان و
چاو هەڵێنان،
بە سەر کڕین و برینی
لاو و جەستەی نیشتمانا
بوو بە دیاری و بە جەژنانە!
بۆ ئەم کوردە بەستەزمانە؟
لە دوای ئەم کارە ساتانە
لەدوای کوشتن،
بەدیل گرتن وفرۆشتن،
هەڵواسین بەدارە کفرا...
هێشتا هەر بیکەم بە جەژن و!
هاو کاسە بم
لە گەڵ خێڵی دووژمنانا؟
#کورد
#کوردستان
#پیشمرگه
دیدگاه ها (۲)

ڕێباز مەحموود

ساڵح بێچار

دانلود کتاب بازی عشق - نویسنده ر - اعتمادی

دانلود کتاب بلیز - نویسنده استیون کینگ

👌 ببخش ولی فراموش نکن..!من میبخشم خیلی زود همیشه هم به خودم ...

اگر قرار بود تمام این ۲۵ پیام را در یک جمله خلاصه کنیم شاید ...

این نقل قول زیبا و پرمفهوم از محمد عزیز کتابفروش مراکشیدر حق...

دانلود مجله امید ایران - شماره 304 - 16 اردیبهشت 1339

چه بگویم که دیگر حوصله نیست مرادگر از دست کسی هم گله ای نیست...

دانلود کتاب سکوت و پنج داستان دیگر

در حال بارگزاری

خطا در دریافت مطلب های مرتبط