ئاکۆ ئەلیاسی
ماموستا "ئاکۆ ئەلیاسی"، شاعیری کوردی هاوچەرخی دانیشتوجی لە وڵاتی سوئیسە.
─━⊰═•••❃❀❃•••═⊱━─
(۱)
[من بڵێسە و سووتانم پێ ئاشنایە]
یەک، دوو، نییە
بەزمی خەمی نێو مەیخانەم
حەسرەتەکەت،
ڕووبارێکە،
دڕێژ، درێژ،
سەبری تاسەم لەگەڵ خۆیدا
وەک گەردەلوول
ڕادەپێچێ.
ئەو دەڕوات و هەر دەڕوات و
کۆتا نایە.
نیگات وردە برووسکەیە
دارستانێ چڕە سینەم
لە گژایی پووش و پڵاش
عەیامێکە،
من بڵێسە و سووتانم پێ ئاشنایە.
سیلەتم لێوەرمەگێڕە
لە ئازاری ئەوینەکەی دینیی تۆدا
شکا ڕکەی سەبر و تکا!
گمەی کوژراوی کۆترێکە
ئەم یەستاکە،
لە خوێنا دڵ بە دەردی خۆی دەتلێتەوە.
تا عالەم بە ناری سینەم نە سووتاوە،
بگەڕێوە.
نییە چارە
نارە ناری، نێو ئەم ئارە
تەنیا هەر بە بارانە ماچی لێوەکەت،
دەکوژێتەوە!
(۲)
[چ ئایەتێکی ئاڵۆز بووین!]
تراویلکەی نەگەیینە
بە دوا لووتکەی خەونەکانمان
ڕێڕەوگەی ژین.
لە چاوماندا هەور دەچێنین،
لە دڵماندا خەندە و گرین.
بە ڕێیەکی دووپاتەدا
دێین و دەڕۆین،
بە گوزەری گومانێک لە نادیارییدا.
ڕەنگە هەرچەند ساڵی دەستپێک
پێبکەنێ
لە پێشوازییماندا ژیان.
دواتر لە نێو خەمدا ڕادێین
هیوا بە درێژایی ڕێگا،
دەبێ بە ئاوێنەی شکاو،
بە ژەنگایی
ئازار و ژان.
لە شیعرێکی ئالۆز دەچێ
مانەوە لە بەردەوامیی.
دەبین بە چیرۆک بۆ یەکتر،
بە حەماسەی تۆز لێنشتووی قەتیسماوی
نێو ڕابردوو.
لەو دێڕە شیعرانە دەچین،
یەکێک نووسی،
یەک خوێندییەوە.
من نووسیتم،
تۆ خوێندتمەوە.
پێم ئەوتی: "با من بمرم، تۆ وەمێنێی!"
چ ڕۆڵێکی نییە تەمەن
لە پیربووندا.
دڵی ئەویندارێک بدڕن
بزانن لە گەنجێتییدا
بە بارتەقای خەمی دڵی
چەند پیر بووە؟
هاتین و چووین...
بە هەزاران خوزگە و خەونی ڕەنگاڵەیی
پە پوولەوە
بە پێدەشتێک لە تراویلکەی بێ کۆتایی.
نە ڕاڤەیەکیان بۆ کردین،
نە کەسێ بوو،
تێمان بگات.
چ ئایەتیکی ئاڵۆز بووین
وێنەی تەمێ... بە دەم باوە
وەکوو خەیاڵ،
هاتین و زوو
ڕەوینەوە!
(۳)
[نیشتمانی خەونەکانم، لێ ون بووە!]
ڕەنگە وێنەی تەنکە تەمێک
بە نێو چڕیی دارستانی خەیاڵم دا
بە "با"ی زەمان،
باریک، باریک
لەبەر دیدەم بڕەوییەوە.
بەڵام یادت،
باڵای هەڵچوویی ئازارێکە،
وەک مێرگەڵان
هەیتا، هەیتا
لە جێ دەمی برینمەوە
دەڕوێتەوە.
ڕەنگە وەکوو گەمییەکی
لە بنەوە، ئاو تێدازاو،
لە نێو ناخی بیرەوەرییم،
ژەنگ بتگرێ و
هێدی، هێدی لە هزرمدا
قڵپ بیتەوە.
بەڵام عەشقت شەپۆلێکە
لە هورووژم،
بە شڵپ و هوڕ
شێتانە دێ و
لە کەناری یادگەی خەونم
نابێتەوە.
تۆ، چارەنووسی ناسازم!
لەم تەپ و تۆزەی غەریبیم
گۆرانی ڕێی تەنیاییم بە.
لە شەوگاری تار و تەکم
وانەی سەمام پێ ببێژە،
ببە لارەی باڵای مۆمێک،
بێ لە تەکم،
ببە سازم.
با شانەکا،
دەستی نازت
پرچی درێژی ئازارم.
هاوڕێی ناڵە و هاوارم بە،
لەم سەفەرەی فرمێسک و زام
من گمەی خنکاوی ئەو کۆترە شینکەم
کە ئەوین لە نیو سینەی دا،
کون کون بووە.
باڵندەی نێو سەرگەردانیم،
ساڵەهایە،
نیشتمانی خەونەکانم
لێ ون بووە!
─━⊰═•••❃❀❃•••═⊱━─
(۱)
[من بڵێسە و سووتانم پێ ئاشنایە]
یەک، دوو، نییە
بەزمی خەمی نێو مەیخانەم
حەسرەتەکەت،
ڕووبارێکە،
دڕێژ، درێژ،
سەبری تاسەم لەگەڵ خۆیدا
وەک گەردەلوول
ڕادەپێچێ.
ئەو دەڕوات و هەر دەڕوات و
کۆتا نایە.
نیگات وردە برووسکەیە
دارستانێ چڕە سینەم
لە گژایی پووش و پڵاش
عەیامێکە،
من بڵێسە و سووتانم پێ ئاشنایە.
سیلەتم لێوەرمەگێڕە
لە ئازاری ئەوینەکەی دینیی تۆدا
شکا ڕکەی سەبر و تکا!
گمەی کوژراوی کۆترێکە
ئەم یەستاکە،
لە خوێنا دڵ بە دەردی خۆی دەتلێتەوە.
تا عالەم بە ناری سینەم نە سووتاوە،
بگەڕێوە.
نییە چارە
نارە ناری، نێو ئەم ئارە
تەنیا هەر بە بارانە ماچی لێوەکەت،
دەکوژێتەوە!
(۲)
[چ ئایەتێکی ئاڵۆز بووین!]
تراویلکەی نەگەیینە
بە دوا لووتکەی خەونەکانمان
ڕێڕەوگەی ژین.
لە چاوماندا هەور دەچێنین،
لە دڵماندا خەندە و گرین.
بە ڕێیەکی دووپاتەدا
دێین و دەڕۆین،
بە گوزەری گومانێک لە نادیارییدا.
ڕەنگە هەرچەند ساڵی دەستپێک
پێبکەنێ
لە پێشوازییماندا ژیان.
دواتر لە نێو خەمدا ڕادێین
هیوا بە درێژایی ڕێگا،
دەبێ بە ئاوێنەی شکاو،
بە ژەنگایی
ئازار و ژان.
لە شیعرێکی ئالۆز دەچێ
مانەوە لە بەردەوامیی.
دەبین بە چیرۆک بۆ یەکتر،
بە حەماسەی تۆز لێنشتووی قەتیسماوی
نێو ڕابردوو.
لەو دێڕە شیعرانە دەچین،
یەکێک نووسی،
یەک خوێندییەوە.
من نووسیتم،
تۆ خوێندتمەوە.
پێم ئەوتی: "با من بمرم، تۆ وەمێنێی!"
چ ڕۆڵێکی نییە تەمەن
لە پیربووندا.
دڵی ئەویندارێک بدڕن
بزانن لە گەنجێتییدا
بە بارتەقای خەمی دڵی
چەند پیر بووە؟
هاتین و چووین...
بە هەزاران خوزگە و خەونی ڕەنگاڵەیی
پە پوولەوە
بە پێدەشتێک لە تراویلکەی بێ کۆتایی.
نە ڕاڤەیەکیان بۆ کردین،
نە کەسێ بوو،
تێمان بگات.
چ ئایەتیکی ئاڵۆز بووین
وێنەی تەمێ... بە دەم باوە
وەکوو خەیاڵ،
هاتین و زوو
ڕەوینەوە!
(۳)
[نیشتمانی خەونەکانم، لێ ون بووە!]
ڕەنگە وێنەی تەنکە تەمێک
بە نێو چڕیی دارستانی خەیاڵم دا
بە "با"ی زەمان،
باریک، باریک
لەبەر دیدەم بڕەوییەوە.
بەڵام یادت،
باڵای هەڵچوویی ئازارێکە،
وەک مێرگەڵان
هەیتا، هەیتا
لە جێ دەمی برینمەوە
دەڕوێتەوە.
ڕەنگە وەکوو گەمییەکی
لە بنەوە، ئاو تێدازاو،
لە نێو ناخی بیرەوەرییم،
ژەنگ بتگرێ و
هێدی، هێدی لە هزرمدا
قڵپ بیتەوە.
بەڵام عەشقت شەپۆلێکە
لە هورووژم،
بە شڵپ و هوڕ
شێتانە دێ و
لە کەناری یادگەی خەونم
نابێتەوە.
تۆ، چارەنووسی ناسازم!
لەم تەپ و تۆزەی غەریبیم
گۆرانی ڕێی تەنیاییم بە.
لە شەوگاری تار و تەکم
وانەی سەمام پێ ببێژە،
ببە لارەی باڵای مۆمێک،
بێ لە تەکم،
ببە سازم.
با شانەکا،
دەستی نازت
پرچی درێژی ئازارم.
هاوڕێی ناڵە و هاوارم بە،
لەم سەفەرەی فرمێسک و زام
من گمەی خنکاوی ئەو کۆترە شینکەم
کە ئەوین لە نیو سینەی دا،
کون کون بووە.
باڵندەی نێو سەرگەردانیم،
ساڵەهایە،
نیشتمانی خەونەکانم
لێ ون بووە!
- ۲.۷k
- ۱۸ مهر ۱۴۰۴
دیدگاه ها (۰)
در حال بارگزاری
خطا در دریافت مطلب های مرتبط