هیچ شه‌وێ نیه ،،گیانه سه‌ردانێکی دیوارت نه‌که‌م

هیچ ده‌مێ نیه خۆشه‌ویستم،،بیری دیدارت نه‌که‌م
تاقه یه‌ک چرکه‌ش له ناو بیر و خه‌یاڵم لانه‌چوی
هه‌ر نه‌بوو تاوێکی یادی له‌نجه و لارت نه‌که‌م
قه‌ت نه‌بوو نه‌تکه‌م به ته‌یری ئاسمانی ئاره‌زوو
قه‌ت نه‌بوو ته‌شبیه به خونچه‌ی سووری گوڵزارت نه‌که‌م
نایه‌ته بیرم شه‌وێکی تۆم له یادا کردبێ
قه‌ت نه‌بوو پێش هه‌ر خه‌وێکی ،،بانگ و هاوارت نه‌که‌م
زۆر محاڵه سوبحده‌م هه‌ستم به ده‌م سروه‌ی به‌یان
له‌و نه‌سیم پرسیاری بۆنی زولفی تاتارت نه‌که‌م
هه‌ر شه‌وێکی مانگ له ئاسۆ دێته ده‌ر من دێمه ده‌ر
قه‌ت نه‌بوو چاوێ له مانگ که‌م ،،بیری ڕوخسارت نه‌که‌م
به‌س هه‌تا دیمی و کووتت خاڵه ،به خاڵی لێوه‌وه
قه‌ت نه‌بوو جارێ بفه‌رمووی با دڵ ئازارت نه‌که‌م

- ۷۴۵
- ۱۸ آذر ۱۳۹۵
دیدگاه ها (۶)
در حال بارگزاری
خطا در دریافت مطلب های مرتبط