{% if state.amp %} {% else %} {% endif %}

‎دایە

‎دایە
‎دایــە ئـــەی رۆشنایی ژینـم
‎مـــن بێتۆ ناژیم بێ کەسـم
‎دایە هەرتۆی هەناسـەی من
‎مـن بێتۆ بێ جێو ئەدرەسـم

ئێش و بەڵات كەوێ لەمن
‎دایە چرای ماڵ و ژینم
‎بێتۆ تاڵ و تاریكە ژین
‎بمرم مەرگی تۆ نەبینم

گــەر لایە لایــەی تــۆ نەبێت
‎خــــەو ناچـێتە چاوم شـەوێ
‎دایـە بۆمن تـۆ بەس خوانیت
‎لەخـۆم زیاتــر تۆم خۆشەوێ

‎بێتـــۆ مالـــێ سارد و سرە
‎بـــاوەشـی تــۆ مالــی منە
‎کــەتاوێ لێم دوربی دایــە
‎ســەفـــای دونیا لەمن ونە

‎میهـرەبانیو خـــۆشەویستیت
‎هەرگـیز بەمـن تەعبیر ناکرێ
‎شــەو بێداریــو مانـدوێتی تۆ
‎مـەحالە قـەت لەبیـر ناکــرێ

‎تـەنیا خەمخۆری راستیم تۆی
‎دەست بە دوعای بۆم هەمیشە
‎لە ســـایەی تــۆیە من دوورم
‎دایــە لــە میحـنەت و کێـشە

گــەر لایە لایــەی تــۆ نەبێت
‎خــــەو ناچـێتە چاوم شـەوێ
‎دایـە بۆمن تـۆ بەس خوانیت
‎لەخـۆم زیاتــر تۆم خۆشەوێ

‎بێتـــۆ مالـــم سارد و سرە
‎بـــاوەشـی تــۆ مالــی منە
‎کــەتاوێ لێم دوربی دایــە
‎ســەفـــای دونیا لەمن ونە
شعر :محمد برزنجی
دیدگاه ها (۰)

اهنگش ((: 🥲🤍زوج‌ پرپر شدممم 😔💔

چه محتوا های کیوتی مییابم 😂🎀پیج داره گوگولی میشه 😂 𓆩♡𓆪 𝑳𝒊𝒌𝒆 ...

تندباران پاییز!#تهران

اگه گفتی این بانوی خوشگل اسمش چیست

و اما شباهت آراس و عمر 😋💖

هر کس گلی است و هر گلی بویی دارد و رویی دارد و اخلاقی دارد و...

اره همشو...

الهی خدا برامون بخواد همون موقع که خیلی ذوقشو داریم🫧🪷‌

در حال بارگزاری

خطا در دریافت مطلب های مرتبط