{% if state.amp %} {% else %} {% endif %}

کاتێ وتت "خۆشم ئەوێی"

کاتێ وتت "خۆشم ئەوێی"
ئیتر وشەی "خۆشم ئەوێی"
لەبەر چاوم
جارێک ئەبوو بە پەپوولە و
لەسەر دەستم ئەنیشتەوە...
جارێکی تر ئەبوو بە پرژەی قەڵبەزە و
تنۆک تنۆک لێی ئەدام و...
جارێکی دی ئەبوو بە پەنجەرەی هەور و
من بە مانگ و
هەڵ‌ئەهاتم و...
لەپڕێک‌دا ئەبوو بە شەقامی بەفر و
من بە چرایێکی سوور و
ئیتر وشەی "خۆشم ئەوێی"
هەتا ئەهات، گەورە ئەبوو...
تا وای لێ هات؛
ئێوارەیێک
بوو بە خەرمەنی هەڵاڵە و
بە ژوور و ماڵ و شیعرەوە
دای‌پۆشیم و تیا نوقم بووم!

❤️🌸 ❤️
دیدگاه ها (۰)

#تۆ_پێم_بڵێئاخر کە من لەم دوورەوەئاواتەخواز بم بمەوێبۆ منداڵ...

تۆ_پێم_بڵێئاخر کە من لەم دوورەوەئاواتەخواز بم بمەوێبۆ منداڵێ...

در حال بارگزاری

خطا در دریافت مطلب های مرتبط