جارجار سەر دائەخەم
جارجار سەر دائەخەم
لە پێکەنینێکی سەرشێت،
جارجار سەر ئەسووڕێنم
لە یادی چاوت،
جارجاریش بە هەستی گەرمت
ساردی و سڕی لێوەکانم
گەرم ئەکەی
پڕ ئەبم لە وشە و قسە
بێدەنگ و بزر.
جاری واشە بە هێوری پەردەی دڵم
تۆزی نیشتووی هەوری حەزم لا ئەبەم.
ئەڵێم لەسەر شووشەی پەنجەرەی هەموو ئێوارەیەک ئەنووسم:
بیرت ئەکەم
بیر...
لە پێکەنینێکی سەرشێت،
جارجار سەر ئەسووڕێنم
لە یادی چاوت،
جارجاریش بە هەستی گەرمت
ساردی و سڕی لێوەکانم
گەرم ئەکەی
پڕ ئەبم لە وشە و قسە
بێدەنگ و بزر.
جاری واشە بە هێوری پەردەی دڵم
تۆزی نیشتووی هەوری حەزم لا ئەبەم.
ئەڵێم لەسەر شووشەی پەنجەرەی هەموو ئێوارەیەک ئەنووسم:
بیرت ئەکەم
بیر...
- ۴۲۱
- ۲۵ خرداد ۱۳۹۵
دیدگاه ها (۴)
در حال بارگزاری
خطا در دریافت مطلب های مرتبط