بەکر عەلی
(۱)
[زایەڵەی شەو]
بە چیتان ئەوێ بمکەن، بەس
ڕازی نابم گوڵان بکرێن
بە پێڵاوی هیچ گەورەیەک
وەکو گەڵای دارپرتەقاڵێکی باشوور
هەڵوەرینم بەس بەتەنها
بریتی بیت لە لەنجەیەک
زۆر شەو بە دزیی شەوەوە
داوەتی مانگەشەو ئەکەم
ئەو کاتەی کە (شا)ش نووستوە
من تازە خەریکە، شار و
شیعرە نوێ کەم
لە خەو ئەکەم.
(۲)
هۆ پەپوولەی سەر بەردەکانی باوەنوور
ئاخر گوڵم،هۆ حەبیبەکەی شارەزوور
ئەم دڵە باڵندەیەکە،شەوانە دێ
پەڕوباڵی لەدەرگەکەتان هەڵئەسوێ
کەواتە چۆن دەمەو ئێوارانێ کە دێی
نەزانانا پێی پیا ئەنێی؟
ئالێڕە دا ئەبم بە خۆڵی سەر ڕێگا
ئەبم بەبەرد،ئەبم بەئاو، ئەبم بەڕەشەبا
کەبزانم تۆ،کە هەر خوێنم ئەڕێژی
فڕێم نادەی،لەپرچەکانتا ئەمنێژی
چۆن وانەبم باوانەکەم،کەدڵنیام؟
وەک تولە ڕێی قەدپاڵێکی کوێژە تەنیام
ئەوە ئێستاش لەم ڕێیەدا،کە وەستاوم
واتێنەگەی پەیکەرێکی بێ هەناوم
حەزم ئەکرد بەرلەوەی بڕۆمەوە
نازدارەکەم لەپێکێکدا بتخۆمەوە.
(۳)
ئای له عه‌زابم...
چۆن ته‌ره نابم
شه‌قامێك نییه، ڕاوی نهنابم
ڕۆژێكم نییه،
به‌دیار سووتانی عومری دایكمه‌وه
هه‌تیو و گریاو، ههڵنهكورمابم
هاوار له عومرم.!
بۆ ئینسان نه‌بم..
بۆ حیكایه‌ت بم؟
بۆ حه‌قم نییه به‌حورمه‌ته‌وه
له تێپه‌ڕینی عومرم شایه‌ت بم؟.
(۴)
بێزارم بێزارم لێرە
لە دار لە بەرد
بێزار لە شارەکەی لە خۆی
لە ئاوێنە و تەوقە و شانە و
قژی نیگرۆی...
(۵)
وتیان... شاعیریت،
باڵای توڕه‌ییت زۆر شكۆمه‌نده
خۆ نه‌به‌زیوی؟
ئه‌مڕۆ میوانی باوه‌شی منیت...
تۆ نهتهریوی،
ئای له عه‌زابم...
چۆن ته‌ره نابم
شه‌قامێك نییه، ڕاوی نهنابم
ڕۆژێكم نییه،
به‌دیار سووتانی عومری دایكمه‌وه
هه‌تیو و گریاو، ههڵنهكورمابم...
(۶)
ئه‌وا ئێستاش له‌م رێیه‌دا كه وه‌ستاوم
وا تێنه‌گه‌ی په‌یكه‌رێكی بێ هه‌ناوم
حه‌زم ده‌كرد به‌رله‌وه‌ی كه بڕۆمه‌وه
نازداره‌كه‌م له پێكێكدا بتخۆمه‌وه
(۷)
من شاعیری وڵاتێک نیم
جڕت و تف و لیسەکانی خوا و
ئەستێرە و خۆشەویستی و شیعرەکانمیان ڕاونابێ
خۆشم ناوێن
هۆ ئەوانەی خۆشم ویستوون
لەم شەوەوە
خۆشم ناوێن!
ئێوە شەهوەت بە دەمارتانا دەگەڕێ
خۆشم ناوێن
خۆشەویستیتان سەگێکە پێم ئەوەڕێ!
(۸)
ئا لێره‌دا ئه‌بم به‌خۆڵی سه‌ر ڕێگا...
ئه‌بم به به‌رد، ئه‌بم به ئاو، به ڕه‌شه‌با
گه‌ر بزانم تۆ، كه هه‌ر خوێنم ئه‌ڕێژی
فڕێم ناده‌ی، له پرچه‌كانتا ئهمنێژی
چۆن وانه‌بم باوانه‌كه‌م، كه دڵنیام؟
وه‌ك توله‌ڕێی قه‌دپاڵێكی گۆیژه ته‌نیام.
(۹)
[سۆراخ]
ئاخۆ ئێستا
لەکام جێ‌دا
لەکام کۆڵان و کام ڕێدا
بتدۆزمەوە...
ئاخر هۆ (نیشتە) گیان
لەکوێی؟
خۆ تۆ (با) نیت
بۆ بێ شوێن پێی؟!
ئەمشەو تەنیام
شەو تابووتی ملیۆن زایەڵەو خۆزگەمە
شەو دۆزەخە... زامە... خەمه، قریشکەمە
وەرە تا خەم ڕای نەژەندووم
تا پێک سەری لێ نەسەندوم
ئاخر لەکوێی لەچ شوێنی...
لەکام ڤێلای شارەکەمی
چ شعرێکم ئەتدوێنێ؟
وەرە تاخەم ڕاینە ژاندووم
تا پێک سەری لێ نەسەندووم!.
ئەمەوێ بێی...
هۆ ئەو ڕقەی سی و شەش مانگە
خۆشم دەوێی
دڵنیابە فرمێسکێکی
لە گلێنەی هەموو شعرێکما
ئەبینرێی
بەڵام ئەفسووس
تۆش هەر وەکو
کچانی شارەکەم...
با نیت شنەی
چەم نیت زنەی
شەستە بارانیت پرووشەی
تەنیا درۆ و،
عەتر بۆیە و،
بووکە شووشەی
بۆچی ئەتهێشت خۆشم بوێی؟
کە ئەتزانی من ئەو ڕەندەم
لەم وڵاتە بچکۆلەی
دڵی خۆشما پەناهەندەم!
دە ئاخر بۆ
بۆچی ئەتهێشت
ببی بەم بێستوونی عەشقە و
بمگریە خۆ،
کە ئەتزانی فەرهادێکم
دەمم پڕە لە جنێو و،
تف و درۆ...
شاعیرێ نیم،
وەک هەندێ شاعیری دەستەمۆ
دە ئاخر بۆ؟
بۆ
بۆ
بۆ
بۆ؟!
(۱۰)
ئه‌شێ ئه‌مشه‌و؛ وه‌ك ههرشهوێ
به‌سه‌ر سیمای غه‌ریبیما نه‌گریابم،
به‌سه‌ر ماڵی چۆڵ و هۆڵی بێ تۆییما نه‌گریابم...
به‌ڵام ناشێ به‌ر له نووستن
به‌ر له خه‌و و لهتربردن.
له‌و مهقهستانه خۆشبووبم
پرچیان بڕیت.
له‌و كوڕه پانتۆڵ فشانه‌ی
دڵیان دزیت...
گڵاڵەکردنی ئەم بابەتە: #زانا_کوردستانی
دیدگاه ها
هنوز هیچ دیدگاهی برای این مطلب ثبت نشده است.