ڕێباز سالار

کاک "ڕێباز سالار" به‌ناوی ته‌واوی "ڕێباز سالار عبدالکریم نریمان" و ناسراو به "مام ڕێباز" شاعیر و نووسەری هاوچەرخی کورد، لە ساڵی ۱۹۹۸ زایەنی لە شاری چەمچەماڵی هەرێمی کوردستان له دایک بۆ.



(۱)
ئەگەر لەتێ نانم پێبێ
نیوەی دەدەم بە بێ‌نانێ
پاڵتۆیەکەم پێشکەش دەکەم
بە ئینسانێکی هەڵلەرزیو
لە سەرما و سۆڵەی زستانێ
نابینایەک ڕێم پێبگرێ
تکا بکات بۆ بینایی
دەڵێم چاوێک ئەوەتانێ
بەڵام سەبارەت بە عیشقت
ڕەزیلترین پیاوی دونیام
چروکترین نەوەی ئادەم
تۆ هی منی
بەم جیهانەت ناگۆڕمەوە
هەرگیز بە هیچ کەست نادەم.


(۲)
گوڵی نێرگز
پەلکەزێڕینەی حەوت ڕەنگ
بۆنی باران
کە هۆش لە ئینسان دەسێنێت،
هێشتا وەک ژنێک جوان نابن
پڕ بە دڵی پێدەکەنێت!


(۳)
خۆشەویستی
گەڵای درەختێکی وەران
باڵی باڵدارێکی شکان
ڕووباری لە تینا خنکان
قاسپەقاسپی لە کەو دزی
چەمی کرد بە گۆمێکی مەنگ
هەورە گرمەی لە ئاسمان برد
زاری بڕی کپ و بێدەنگ
فەرهادی دا بە کێوێدا و
مەجنوونی کردە دێوانە!
ئیتر من هێندە بووێر نیم
بڵێم خۆشەویستی جوانە!


(۴)
ئەنفال یانی دزینی جڕیوە لە مەل
بە تاڵانی بردنی خۆر
لە ئاسۆ و کەل
ڕەفاندنی باز لە ئاسک
هاژە لە چەم و لە ڕووبار
سیاچەمانە لە شوان و
مانگ لە تاریکی شەوگار
...
ئەنفال یانی کۆمەڵکوژکردنی سوێسک
پڕکردنی کانی لەبەرد
هەڵکێشانی دار و دەوەن
ترنجانی ئاسمان لە دەرد
بڕینی زمانی باران
نەزۆککردنی کێڵگە و وەرد.



گڵاڵەکردنی ئەم بابەتە: #زانا_کوردستانی
دیدگاه ها (۰)

دانلود کتاب شيطان فریاد میکشد - نویسنده میکی اسپیلین

روزی اگر قرار شد از هم جدا شویم من می روم ز یاد تو کم کم، غم...

🍃🍒آيا آرزوهای مرا در خواب نی‌لبکی شکسته نديديد؟می‌گويند در ک...

عزیز البریهی

🍒🍃نیمه من نه، تو تمام منی...🍒🍃#always

دانلود مجله امید ایران - شماره 307 - 6 خرداد 1339

دانلود کتاب اتاق مجازات - نویسنده جان گریشام

شعر سعدی.....

به غیر آه

هرگز از حرف هایی که مردم درباره تو می‌ گویند نگران نشو،هیچ‌ ...

در حال بارگزاری

خطا در دریافت مطلب های مرتبط