ئاخ!

ئاخ!
ئیتر قەت، لێمان خۆش نابن شەهیدان...
چیمان نەڪرد؟!
دەبینن چۆن
ڕیسوا بووین،
ئابڕووی پێشمەرگە و شاخمان برد!
چیاکانمان لە خۆ تۆران
لە ناو هەزاران سەنگەردا
سەنگەری چۆڵی
هەزاران قەوانی ژەنگ گرتوو
ئەشڪەوتە بیر تەزینەڪان
تژی لە ڕاز و حەماسەت
تف و لەعنەتمان لێدەڪەن
چۆن، ئاخۆ چۆن
لە تەمووزی دڵی خۆمان
وەڪوو بەفری ڪرم لێداو تواینەوە
تۆخوا بڵێن
چۆن، چۆناوچۆن وەرگەڕاین و
وەڪ مار دامان بە نێو مێژووی خۆمانەوە!!!

🔸 جەلال مەلەڪشا
دیدگاه ها (۱)

ئاخ! دونیا گیان روله ی هفت ساله ی کوردستانکه مئیتر قەت، لێما...

در حال بارگزاری

خطا در دریافت مطلب های مرتبط