ئاخ دونیا گیان روله ی هفت ساله ی کوردستانکه م

ئاخ! دونیا گیان روله ی هفت ساله ی کوردستانکه م
ئیتر قەت، لێمان خۆش نابن شەهیدان...
چیمان نەڪرد؟!
دەبینن چۆن
ڕیسوا بووین،
ئابڕووی پێشمەرگە و شاخمان برد!
چیاکانمان لە خۆ تۆران
لە ناو هەزاران سەنگەردا
سەنگەری چۆڵی
هەزاران قەوانی ژەنگ گرتوو
ئەشڪەوتە بیر تەزینەڪان
تژی لە ڕاز و حەماسەت
تف و لەعنەتمان لێدەڪەن
چۆن، ئاخۆ چۆن
لە تەمووزی دڵی خۆمان
وەڪوو بەفری ڪرم لێداو تواینەوە
تۆخوا بڵێن
چۆن، چۆناوچۆن وەرگەڕاین و
وەڪ مار دامان بە نێو مێژووی خۆمانەوە!!!
دیدگاه ها (۱۳)

ڪاڪی برا!ئەو وڵاتە هەڵقرچاوەئەو خاڪە لەت لەت ڪراوەجەرگی سووت...

....مردم، در سایەی خنجر می خوابندو در همسایگی مرگ منزل دارند...

شاید قشنگ ترین دیالوگ دنیاآنجاست که پدر ژپتو به پینوکیو گفت:...

تفاوت دزد و دولت در آنست که دزد مال ثروتمندان را می دزدد و د...

در حال بارگزاری

خطا در دریافت مطلب های مرتبط