من کە ڕۆڵەی کوردەکانم تورک و تارم بۆ چییە؟

من کە ڕۆڵەی کوردەکانم تورک و تارم بۆ چییە؟
تا برای پشتیم ببێ یاری لە مارم بۆ چییە

تا کڵاشی بەن چنی ژێر مەحکەمی خۆم دەس با
قۆندەرەی تەسک و تروسک و لار و خوارم بۆ چییە

تا کتێبی وەسفی خاکی کوردستان ئینشا ببێ
وەسفی رکن‌ ‌آباد و نەهری روبادم بۆ چییە

شەربەتی هەرمێ لەت و دۆشاوی شۆکەم دەس کەوێ
ئارەق و تریاکی هەر وەک ژەهری مارم بۆ چییە

نەی کە شومشاڵە عەزیزم، سەد گرامافۆن ئەژی
سۆزی شومشاڵم ببێ من عوود و تارم بۆ چییە

قانــــــــــــــع
دیدگاه ها (۱)

من کە ڕۆڵەی کوردەکانم تورک و تارم بۆ چیە؟تا برای پشتیم ببێ ی...

در حال بارگزاری

خطا در دریافت مطلب های مرتبط