من کە ڕۆڵەی کوردەکانم تورک و تارم بۆ چیە؟

من کە ڕۆڵەی کوردەکانم تورک و تارم بۆ چیە؟
تا برای پشتیم ببێ یاری لە مارم بۆ چیە

تا کڵاشی بەن چنی ژێر مەحکەمی خۆم دەس بدا
قۆندەرەی تەسک و تروسک و لار و خوارم بۆ چیە

تا کتێبی وەسفی خاکی کوردستان ئینشا ببێ
وەسفی روکن‌ ‌ئاباد و نەهری روبادم بۆ چیە

شەربەتی هەرمێ لەت و دۆشاوی شۆکەم دەس کەوێ
ئارەق و تریاکی هەر وەک ژەهری مارم بۆ چیە

نەی کە شمشاڵە عەزیزم، سەد گرامافۆن ئەژی
سۆزی شمشاڵم ببێ من عوود و تارم بۆ چیە

مامۆستا قانـــــــــــێـــع
دیدگاه ها (۸)

من کە ڕۆڵەی کوردەکانم تورک و تارم بۆ چییە؟تا برای پشتیم ببێ ...

در حال بارگزاری

خطا در دریافت مطلب های مرتبط