{% if state.amp %} {% else %} {% endif %}

دڵم تەنگە وەکوو خونچەی دەمی تۆ

دڵم تەنگە وەکوو خونچەی دەمی تۆ
سەرم گێژە لە گێژی پەرچەمــــی تۆ

دڵ و گیان و ژیانــــــــم دا بە ماچێــک
وتت پێک نایە زۆری مـــن کەمــــی تۆ

لە چەشنی ئاگرن کوڵمی گەشی تۆ
لە مار ئەسـتەمترن پرچی ڕەشـــی تۆ

بڵێم وەک چی دەچی، هەرگوڵ دەزانم
لە گوڵ ناسکترە ناســک لەشــــی تۆ

لە گوارەی پڕپەرەنگ دڵ پڕپەرەنگـــــم
چەماوی بەژن و باڵای شۆخ و شەنگم

لە سەر سینگی سپی چاوم سپی بوون
لە تاوی زەردە لیمـــۆت زەردە رەنگـــــــم

مامۆستا هەژار
دیدگاه ها (۳)

دڵــم تەنگـە وەکــو خونچــەی دەمی تۆسەرم گێـــژە لە گێــژی پ...

دڵم تەنگە وەکوو خونچەی دەمی تۆسەرم گێژە لە گێژی پەرچەمــــی ...

«فَصلُ‌الخِطابِ بَهرام مُحَمَّدی: انهدامِ سیستمیِ مافیا و مس...

عشق فقط زانتیا#ایران #تیک_تاک #ماشین #ماشین_باز #زانتیا #عشق

«فَصلُ‌الخِطابِ بَهرام مُحَمَّدی: انهدامِ سیستمیِ مافیا و مس...

♨️ادعای جدید و مضحک ترامپ؛ مراکز هسته‌ای ایران، هم‌زمان محل ...

♨️ایتن لوینز، خبرنگار آمریکایی:🔹نیرو های انصارالله ممکن است ...

. . . . . . . . .🄿🄰🅁🄺.🅂🄾🄷🄷🄸🄴 . . . . . ..🐼: سلام خشگل های م...

در حال بارگزاری

خطا در دریافت مطلب های مرتبط