دڵــم تەنگـە وەکــو خونچــەی دەمی تۆ

دڵــم تەنگـە وەکــو خونچــەی دەمی تۆ
سەرم گێـــژە لە گێــژی پەرچــەمی تۆ

دڵ و گیـــان و ژیــانم دا بــە مــــاچێ
وتت پێک نـــایە زۆری من کــەمی تۆ

لە چەشنــی ئاگـــرن کوڵمی گەشی تۆ
لە مـــار ئاستەم ترن زولـفی رەشی تۆ

بڵێم وەک چی دەچێ، هەر گوڵ دەزانم
لە گــوڵ ناسکتــرە ، ناسک لــەشی تۆ
دیدگاه ها (۴)

دڵم تەنگە وەکوو خونچەی دەمی تۆسەرم گێژە لە گێژی پەرچەمــــی ...

در حال بارگزاری

خطا در دریافت مطلب های مرتبط