دواجار هەر من و تەنیایی

دواجار هەر من و تەنیایی
پێکەوە ئەمێنینەوە.
لەبەر چاومە وەک قەلەباچکەی
بێتاقەت
سەرم ئەخەمە ژێر باڵی
ڕووتاری و
ئیتر خەونی پچڕ پچڕ
بە یادگاری پچڕاوو
هەڵفڕینی پچڕاوەوە ئەبینم و
لە بەر چاومە تەنیایی هەموو چراکان خامۆش ئەکاو لەناو عومری وەڕسبووندا
بە چوار مشقی دائەنیشێ و
لەگەڵ هەموو مژێکی تازەدا
ئاگری جگەرەکەی دەستی
ئاڵ ئاڵ و ڕێک بەرامبەرم
بریسکەی دێ.
لەبەر چاومە
دواجار هەر من و تەنیایی
پێکەوە ئەمێنینەوە
ئەو ئاگری جگەرەکەی
ئەکوژێتەوەو
منیش بۆ هەتا هەتایە
ئیتر ئەنووم!
حەفتا پەنجەرەی گەرۆک
شێرکۆ بێکەس
دیدگاه ها (۲)

{مشاهیر کوردستان}پڵنگ_و_پەیکەرــــــــــــــــــــــــــــــ...

بلین صالح

در حال بارگزاری

خطا در دریافت مطلب های مرتبط