{% if state.amp %} {% else %} {% endif %}

{مشاهیر کوردستان}

{مشاهیر کوردستان}




پڵنگ_و_پەیکەر
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بۆ " هێمن "

لە گیـــانەڵاوی ئێوارەی ڕۆژێکتا بوو
گەیشتمە لات.
بــــــرینەکانم هەر لە بەر دەرگاتەوە
خـــۆیان هــــاویشتە باوەشی ڕووبارەکەت
ئەویش هێـــواش گــرتنیەوە و
بە دەم مــاچی ئازارەوە
بــــردنیە شــار:
ئەمە تـــۆی من لە ناو خەوی
چەند ساڵەمــا
هەمـــوو شەوێ ئەمبینیت و
دەستـــم ئەخستە کەمەرت

بە یەکەوە سەمامان بۆ:
بــــاران، لوتکە، هەتاو ئەکــــرد!
ئەمە منم "گـــۆیژە"م بۆ تۆ هێناوەتە
پاڵ "زاوا ، بووک" !

کە شەو داهــــات
بە دوو قۆڵی سەر ئەخەمە سەر شانمان و
ئێمەیش ورد ورد لە بەر خۆوە
ئەو ســـرودەیان بۆ ئەڵێین
کە یەکەم جار لێــــرە پشکووت !
بمگەڕێنــــە !

نە شـــارەزای گەلێ شـــاری
چـــاوی خـــۆمم
لە دڵی خــۆمدا ون ئەبم !
کــوا چــوار چـــــرا ؟!
تـــرسێ نیــگای تــروکانی
پەنجەی ئاوڕت خســتە سەر
بێ‌دەنگی یەک... وەکوو کلووی
بەفــرێکی مات
لە با پێچی ڕوخســارماندا
تــــروشکەی کــــرد!

کە ڕاوەستـــاین مێــــژوومان دی
پاشەو پاش ئەگەڕایەوە،
ڕۆژمێـــرێکی داینە دەست
لە خــــۆرنشین هەڵکێشــــرا بوو!
کە واتە من حەوت ساڵان بــووم

کە تۆ "بوویت" و لێرەدا بوو
خـــۆرت هێنـــاو
ئەتدا لە بەرۆکی "سابڵاخ"
لێـــرەدا بوو شانـــۆیەکت لە گوڵاڵە
دروست کــردو ئەستـــێرەت پیاهەڵئەواسی.

شایی نێـــرگــز لە ناو بەفـــــرا
ئەیخایاند و چراخانی مۆمی پەنجەی
داگیرساوی درەختەکان
ئۆپەرێتی ڕووناکی بوون.
کە واتە من حەوت ساڵان بووم.

بەستەڵەکی بێ دەنگیمان
وەختێ شکان
کە چەند زەڕنەقــــوتەی ئاخێ
سەریان لە ناو سنگمانەوە هێنــــایە دەر
بە بێ ئەوەی پێ بزانین لە دڵۆپی
ئاونگی نــاو
ئەستێرکەکانی پێڵویان ئەخواردەوە !

وتت: بەڵام ئێستـــە لە ژێـــر
هەر دوو قاچی پەیکەردا شـــار
پڵنگێکە ئەژنــۆ شــــکاو.
تـــۆ بڕوانە ! چــــۆن لە نێــــوان
هەر دە پەنجەی پەیکەرەوە
هەتا ئەمــڕۆش خوێنی هەڵۆ کوژراوەکان
دێنە خــوارێ و لە چەقی گشت ڕێگەیەکدا
وەرزێکی نوێ ناو نــووس ئەکەن !

تـــۆ بــــــڕوانە ! " محەمەد" چـــۆن
لە ناو نەڕەی شێـــرەکانی
هەر چوار گۆشەی باخچەکەوە
دێتە دەرێ و هەتا ئێستەیش
پەیکەرەکە ئەتۆقێنێ !
گەڕاین.... گەڕاین
لە پێچی هەر شەقامێکت و کۆڵانێتا
گەڵا.. گەڵا
سەرنجەکانم ئەوەرین.

ناسیــــــاوم و نەناسیــــاوم:
جلەکانم، جامانەکانم هەندێ وشەم
پێناسێ بوون ئەیانکـــــــردمە
کۆڵی دایکی خۆشەویستیت.
ئەیانبینیم کوێــــرە کانیم
لە ناو کاولاشی دڵیاندا
سەر لە نوێ ئەتەقاندەوە

قــــــــوربانت بین
سەرنویشتمان وا لە دەستی ئێوەدایە
تــــوخوا باشین ؟!
قوربانت بین !
گەڕاین... گەڕاین
کچەکانت پۆلە گوڵ بوون
لە چارشێوی ڕەنگاو ڕەنگدا هەڵ ئەفـــڕین و
لە سەر لقی هەر دوو دەشتی هەڵ لەرزیوم
ئەنیشتنەوە....

چــــرای مەمکیان ئەدا لە شەختەی ڕۆخســـاری
وەریوی من
توخوا خەڵکی سلێمانیت ؟!
بریا... بریا
سلێمانیت بدیتایە !
ئەی کچی جوان لە بەر بریاو خۆزگەی تۆیە
سەرم داوە بەو شاخانەو
لە بەر بۆ کروزی جەرگی تۆیە، کە من
گیانم کردۆتە چراوگی دارستان‌و ئەشکەوتەکان
لە بەر ئەو ئێسکە سووکەتە
ڕەنگم پەڕیوی ناو تەمی
سەر ماڵانی سلێمانی و سەر ئێرەیە

ئەی کچی جوان !
لە گیانەڵاوی ئێوارەی ڕۆژێکتا بوو
گەیشتمە لات
برینەکانم هەر لە بەر دەرگاتەوە
خۆیان هاویشتە باوەشی ڕووبارەکەت
ئەویش هێواش گرتنیەوەو
بەدەم ماچی ئازارەوە
بردینە شار

شێـــــرکۆ بێـــــــکەس
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

گیانەڵاو: حالت نزع یا جدا شدن روح از تن در هنگام مردن کاتی سەرەمەرگ
هاویشتن: انداختن، پرت کردن، شلیک کردن
لوتکە: قلە، دماغە
گۆیژ: زالزالک
پشکوت: شکفت

تروکان: برهم زدن پلک چشم
ئاوڕ: واپس نگری
پاشەو پاش: وارونە، پشت و رو
بەرۆک: گریبان
ئەیخایاند: منتظر میماند
ئۆپەرێتی: اپرا
بەستەڵەک: یخبندان

زەڕنەقوتە: بچە گنجشک پر در نیاوردە
ئەستێرکە: ستارەی سحری
پێڵو: پلک چشم
چەق: در اینجا یعنی کنار راە
وەرز: فصل
نەڕەی شێر: غرش درندە شیر
تۆقین: از ترس زهرە ترک شدن، ترسیدن

کاولاش: کنایە از کلبە محقر
شەختە: یخبندان، یخ
بریا: کاش
ئەشکەوت: غار
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ


#کورد
#کوردستان
#فرهنگ
#تمدن
#اصالت
دیدگاه ها (۸)

گاه شاد بودن می تواند کاری بس دشوار باشد. لازمه شاد زیستن، ج...

{بسته سلامت}عسل و فواید آن بر سلامتعسل برای خون شما مفید است...

{مشاهیرکوردستان}این شاعر نامدار کرد اثر جاودانه اش را با پرد...

{مشاهیرکوردستان}وی در حالی که از دوری از وطن گلایه می کند، ع...

در حال بارگزاری

خطا در دریافت مطلب های مرتبط