{% if state.amp %} {% else %} {% endif %}

ئێواره‌ بوو!

ئێواره‌ بوو!
حه‌مه‌ بچکۆلی بۆیاخچی
سه‌ری ماندووی داخستبوو
له‌ سووچێکی گۆڕه‌پانه‌ گه‌وره‌که‌دا
له‌ناوه‌ندی دڵی شاما
له‌سه‌ر کورسیه‌ نزمه‌که‌ی خۆی دانیشتبوو
په‌یتا په‌یتاوه
‌کو فڵچه‌ی نێوان ده‌ست ی
جه‌سته‌ی له‌ڕی رائه‌ژه‌نی
حه‌مه‌ بچکۆلی ئاواره
‌له‌به‌ر خۆوه‌ به‌ ورته‌ ورت
ئه‌مه‌ی ئه‌وت:
تۆ بازرگان قاچت دانێ
تۆ مامۆستا قاچت دانێ
تۆ پارێزه‌ر قاچت دانێ
ئه‌فسه‌ر، سه‌رباز، جاسووس، جه‌لاد
کوڕی باش‌و هه‌رچی‌و په‌رچی
هه‌رهه‌مووتان یه‌ک له‌دوای یه‌ک
قاچتان دانێن
که‌س نه‌ماوه‌ه
ه‌ر خوا ماوه
‌له‌و دنیا دڵنیام
ئه‌ویش ئه‌نێرێ به‌شوێن کوردێکدا
پێڵاوه‌که‌ی بۆ بۆیاخ بکات
ره‌نگه‌ ئه‌و کورده‌ش هه‌ر من بم
ئای دایه‌ی گیان
ئه‌وه‌ ئه‌بێت پێڵاوی خوا چه‌ند گه‌وره‌ بێت؟!
ژماره‌ چه‌ند له‌پێ بکات!
ئای دایه‌ی گیان
ئه‌ی بۆ پاره‌ خوا چه‌ند ئه‌دات؟!
ئه‌بێت چه‌ند بدات …!
شیرکو بیکه س
دیدگاه ها (۱)

ورته ورتی ئیواره بوو حه مه بچکولی بو یاخچی ،سه ری ما ند...

ئه مه شیان له سه ر داواکاری په یج پێشکه شت بێت گیان

با بزانی گه ر مانگ له تۆ جوانتر بوایه قه ت حه زم لێ نه ئه کر...

ئه‌گه‌ر ته‌نها مۆمێک بم وبۆ چه‌ند ساتێک دام بگیرسێنی له‌ پێن...

با بزانیگه ر مانگ له تۆجوانتر بوایهقه ت حه زم لێ نه ئه كردی!...

سوێندم خواردوه‌ نیازم پاک بێ خۆشه‌ویستی تۆ له‌ دڵم تاک بێ دڵ...

ئه گه ر حه زت له بارانهنابی چه تری بو‌هه لبگریئه گه ر حه زت ...

"وه ڵام"له دوای خنکانی"هه ڵه بجه" سکاڵایه کی درێژم نووسی بۆ ...

دایهدایه گیان بگری له سه ر خاکم که وا شینم ده وێزۆر بگری دای...

دایهدایه گیان بگری له سه ر خاکم که وا شینم ده وێزۆر بگری دای...

در حال بارگزاری

خطا در دریافت مطلب های مرتبط