{% if state.amp %} {% else %} {% endif %}

قەراری دا گوڵم بێت و ، درۆی کرد

قەراری دا گوڵم بێت و ، درۆی کرد
سەری کوشتەی بە قوربانی برۆی کرد
لە پەروانەی نەپرسی دڵڕەقی شەم
لە سەر ماچێکی لێوی ، چی لە خۆی کرد

چ شیرینە بە یادی تۆ پیاسەم
دڵی شەو پڕ لە گریانە بە تاسەم
دڵت پۆڵایە ، یا بێ دڵ دەژی تۆ
ئەسەر ناکا لە سەر گیانت هەناسەم
..
ئەوەن دەشکێنی بۆ ماچێ دڵی من
هەناسەم دەتگرێ جارێ گوڵی من
کەڕەم کە بێتە سەر کوڵمی گەشی تۆ
سمێڵی نیوەبۆزی هەژگەڵی من
دیدگاه ها (۵۰)

سەعید ئەمین

کاکه فه‌لاحی

{مشاهیر کوردستان}پڵنگ_و_پەیکەرــــــــــــــــــــــــــــــ...

سەلام محەمەد

ئەمیر ئەمین

بەکر عەلی

در حال بارگزاری

خطا در دریافت مطلب های مرتبط