سەعید ئەمین

سعید امین


آقای "سعید امین" (به کُردی: سه‌عید ئەمین)، متخلص به "بتین" (به کُردی: به‌تین)، شاعر کُرد زبان، زاده‌ی ۸ ژانویه‌ی ۱۹۷۸ میلادی، در کرکوک است.
کتاب "انقلاب بتین"، مجموعه اشعار اوست، که چاپ و منتشر شده است.


■○■


کاک "سه‌عید ئەمین"، بە نازناوی "بەتین"، شاعیری هاوچه‌رخ کورد، له رۆژی ۸ خاکەلێوەی ۱۹۷۸ زایەنی، له کەرکوک‌دا له دایک بوو.
کتێبی "شۆڕشی بەتین" کومەلەشیعری ئەم شاعیرەیە کە بڵاوەو بوو.



┄┅═✧❁💠❁✧═┅┄



(۱)
[خۆزگە بە جاران]
زەمانی زوو، هەلی ژوانی دەدا کانی و کونەو گۆزە
کچی جاران وەکو خۆی بو لە نێو شای و پەچاو کۆزە
نەوەک بەس چات لە ئاهەنگ و ژوانیا بومە چەند جارێ
وتی: چۆنی وتم: تۆ کێی؟ سروشتێکەی لەڕێی جۆزە
جل و پاوانە ئاڵتوونی کەمەنکێشم نەکا بۆ لق
چەپ و ڕاست پەرچەمیشی باقە زەردە هەر دەڵێی مۆزە
توانجی لێ مەدەن یارم، لە ڕێگا خۆی دەلەنجێنێ
بە تەنها ئەو دڵی بردووم، حەقێتی ئەو هەموو پۆزە
کە با کەوتە سەری یار، موو بە مووی خستۆتە جۆلانێ
ولەک ئەلوو بە هۆش دێنێ خەیاڵ لەو پرچە ئاڵۆزە
خۆڵی شۆستەو شەقام و شار، بە دەنگی با کەبون بێدار
بە سەریا چوو، وتم: خۆزگەم بە یەک گەردێ لە ئەو تۆزە
ئەگەر شەیتان نەبێ بۆچی؟ لە دونیای پڕ لە جوانی ئەو
لە جوانیشی خەیاڵم بۆ؟ وڕک دەگرێ لە ئەو تۆزە
شەرم ناکەی؟ بە یاری من دەڵێی ئەو پیرە من گەنجم
وەفاو ئەزموون دەبینی ئەو، بە چاوی دڵ لە مووی بۆزە!
بەرۆکی بەرنەدەی ئەی لاو، زڕەی پۆرتت دەبیستی خۆت
بەتین چەند گەورەبێ لای تۆ، لە دڵ ئەو کیژە شاقۆزە!
حەسوودینە دەوازبێنن، دەڵێن وەک بابتە ئـەو پیاوە
گومانی لا دروست نابێ، دەزانێ بەندە دڵسۆزە
وتی: هاوژینەکەت کەشفی نەکا ماڵمان بە قوڕ گیرێ
وتم :خەندەی گومانی ئەو خەجێ و خاتون و ئەفرۆزە
(بـەتین) تا هەی مەگەر بۆ خۆت بڵێی ئەم نانە بەو ڕۆنە
غەریبی زار و عێلی تۆ، دەریناکەن لە ئەو هۆزە.




گڵاڵەکردنی ئەم بابەتە: #زانا_کوردستانی
دیدگاه ها (۲)

شێت و ژیرشێتێک ئەڕۆیی بە گۆشەی شارادی سەلکی کەریان کردووە بە...

ئەم ئێوارە بیرم کردیبە دەم ڕێوە،بۆ خەیال باسم ئەکردیهەستم پێ...

ڕێباز مەحموود

سارا پیشتیۆان

هیوا قادر

"نەورۆز"ئەم ڕۆژی ساڵی تازەیە نەورۆز ھاتەوە جەژنێکی کۆنی کورد...

قەراری دا گوڵم بێت و ، درۆی کردسەری کوشتەی بە قوربانی برۆی ک...

سەلام محەمەد

لەیلا قاسم کچێکی چاونەترس و زیرەک بوو؛ لەڕووی وەڵامی پرسیارە...

*ئەلقەی پەنجەتهاتوو تیڕوانیم بە چاوی مەستیاکە بینیم ئەلقە ئە...

در حال بارگزاری

خطا در دریافت مطلب های مرتبط