ئەی پەری گیان!
ئەی پەری گیان!
جارێکی تر لە کوێت بێنمەوە
بۆ ئەوەی بمپرژێنی لە لەشی خۆت،
هەر وەکوو گوڵ ئەستێرەیەک بمدەی
لە بەفر و تریفەی مەمکەکانت.
لە کوێت بێنمەوە بۆ ئەوەی
ساتێکیش بێ سەر خەو لە دەنگتا بشکێنم
ساتێکیش بێ لە ناو ماچتا
من بە باڵی گڕتێبەربووی قەقنەسی لێو
خۆڵەمێشی ئێسکی ئیستەم داگیرسێنم...
گەڵای سەرنجت بۆ وەری و
کەوتە ناو مشتی هەناسەی تەزیومەوە؟!
لە لاپەڕەی بیرەوەری دەفتەرەکانی پاییزدا..
جێگەی دێڕێ نابینێوە..
تا هەڵوەرینی نوێ تری تیا بنووسێت
گەڵای تەماشات بۆ وەری و
کەوتە ناو چاڵە خەزانی سینەمەوە؟!
شێرکۆ بێکەس
جارێکی تر لە کوێت بێنمەوە
بۆ ئەوەی بمپرژێنی لە لەشی خۆت،
هەر وەکوو گوڵ ئەستێرەیەک بمدەی
لە بەفر و تریفەی مەمکەکانت.
لە کوێت بێنمەوە بۆ ئەوەی
ساتێکیش بێ سەر خەو لە دەنگتا بشکێنم
ساتێکیش بێ لە ناو ماچتا
من بە باڵی گڕتێبەربووی قەقنەسی لێو
خۆڵەمێشی ئێسکی ئیستەم داگیرسێنم...
گەڵای سەرنجت بۆ وەری و
کەوتە ناو مشتی هەناسەی تەزیومەوە؟!
لە لاپەڕەی بیرەوەری دەفتەرەکانی پاییزدا..
جێگەی دێڕێ نابینێوە..
تا هەڵوەرینی نوێ تری تیا بنووسێت
گەڵای تەماشات بۆ وەری و
کەوتە ناو چاڵە خەزانی سینەمەوە؟!
شێرکۆ بێکەس
۱.۷k
۱۴ بهمن ۱۴۰۰
دیدگاه ها
هنوز هیچ دیدگاهی برای این مطلب ثبت نشده است.