ئەگەر مردم وەتەن لاوانی تۆ خۆش ئەگەر هیتلەر نەما گاوانی ت

ئەگەر مردم وەتەن لاوانی تۆ خۆش ئەگەر هیتلەر نەما گاوانی تۆ خۆش موخەیەر بم له بەینی تۆ و بەهەشتا له جەننەت دوور ئەبم سەیرانی تۆ خۆش هەموو حۆری موبارەک بێ له زاهید له بۆ من هەر کچ و غیلمانی تۆ خۆش بە من چی سەیری باخ و قەسری لوبنان وەتەن سەحرا و کەژ و کێوانی تۆ خۆش ئەگەر دنیا نەما یەکسەر بەجـــــــــــارێ وەتەن گەرمیان و هەم کوێستانی تۆ خۆش ئەگەر نەفعی خوسوسیت تیا نەمێــــــنی موبارەک بێ وەتەن دەورانی تۆ خـــۆش ئەگەر خۆ (قانع)یش ئەمرۆ نەمێـــــــنی وەتەن رەببی وەتەن خاهانی تۆ خۆش
دیدگاه ها (۵)

ناصر روشن

خاڵە بەکر

بەکر عەلی

سەلام محەمەد

در حال بارگزاری

خطا در دریافت مطلب های مرتبط