سوێندم خواردوه نیازم پاک بێ
سوێندم خواردوه نیازم پاک بێ
خۆشه‌ویستی تۆ له دڵم تاک بێ
دڵم له دوای تۆ ته‌نها بۆ خاک بێ
وا نه‌زانی نه‌بینینت ڕه‌نگتم له بیر ده‌باته‌وه
دڵم له‌گه‌ڵ هه‌موو لێدانێکی یادت ده‌کاته‌وه.
به فرمێسکی چاوه‌کانم بیابانم کرده ده‌ریا
هێشتا ده‌ڵێم کوێر بێ چاوانم که بۆ دووری تۆ نه‌گریا
دنیا ده‌که‌مه گوڵ به‌سه‌رتدا ده‌بارێنم
دڵم ده‌که‌مه دیاری بۆ تۆی ده‌نێرم
ئه‌گه‌ر خه‌مت پیرم بکات
ئه‌گه‌ر عشقت زنجیرم بکات
ئه‌گه‌ر دڵت له‌یادم بکات
هه‌ر ده‌ڵێم خۆشم ده‌وێی...
جوانترین ناو ناوی تۆیه
جوانترین دڵ دڵی تۆیه
جوانترین خه‌ونم خۆشه‌ویستی تۆیه
هه‌موو کاتێک بیرم کردوی
له‌چاوانما هه‌ڵمگرتوی
هه‌موو کاتێک له بیرم دای
له خه‌یاڵی ته‌نیایم دای
وه‌ک په‌پوله له باخم دای
وه‌ک هه‌ناسه له سینه‌م دای
خۆشه‌ویستی تۆ له دڵم تاک بێ
دڵم له دوای تۆ ته‌نها بۆ خاک بێ
وا نه‌زانی نه‌بینینت ڕه‌نگتم له بیر ده‌باته‌وه
دڵم له‌گه‌ڵ هه‌موو لێدانێکی یادت ده‌کاته‌وه.
به فرمێسکی چاوه‌کانم بیابانم کرده ده‌ریا
هێشتا ده‌ڵێم کوێر بێ چاوانم که بۆ دووری تۆ نه‌گریا
دنیا ده‌که‌مه گوڵ به‌سه‌رتدا ده‌بارێنم
دڵم ده‌که‌مه دیاری بۆ تۆی ده‌نێرم
ئه‌گه‌ر خه‌مت پیرم بکات
ئه‌گه‌ر عشقت زنجیرم بکات
ئه‌گه‌ر دڵت له‌یادم بکات
هه‌ر ده‌ڵێم خۆشم ده‌وێی...
جوانترین ناو ناوی تۆیه
جوانترین دڵ دڵی تۆیه
جوانترین خه‌ونم خۆشه‌ویستی تۆیه
هه‌موو کاتێک بیرم کردوی
له‌چاوانما هه‌ڵمگرتوی
هه‌موو کاتێک له بیرم دای
له خه‌یاڵی ته‌نیایم دای
وه‌ک په‌پوله له باخم دای
وه‌ک هه‌ناسه له سینه‌م دای
- ۶۶۹
- ۱۰ دی ۱۳۹۴
دیدگاه ها (۳)
در حال بارگزاری
خطا در دریافت مطلب های مرتبط