نه‌مردم من ئه‌گه‌ر ئه‌م جاره ب ت
نه‌مردم من ئه‌گه‌ر ئه‌م جاره بێ تۆ
نه‌چم شه‌رت بێ هه‌تا ئه‌م خواره بێ تۆ
ده‌روونم خاڵی‌یه وه‌ک 'نه‌ی' ده‌ناڵێ
هه‌وارێکی چ پڕ هاواره بێ تۆ
بیناییم کوێره هه‌ڵنایێ به ڕووی که‌س
موژه‌م یه‌ک یه‌ک ده‌ڵێی بزماره بێ تۆ
هه‌موو ئه‌عزایی ناڵینم ده‌ناڵێ
سه‌راپام میسلی مۆسیقاره بێ تۆ
قه‌سه‌م به‌و شه‌ربه‌تی دیداری پاکه‌ت
شه‌رابم عه‌ینی ژه‌هری ماره بێ تۆ
له کن تۆ خار و خه‌س گوڵزاره بێ من
له کن من خه‌رمه‌نی گوڵ خاره بێ تۆ
له کن من با وجودی ناس و ئه‌جناس
که‌سی تێدا نییه ئه‌م شاره بێ تۆ
هه‌تا تۆم ئاشنا بووی ئاشنام بوون
ئه‌مێستا موو به موو ئه‌غیاره بێ تۆ
هه‌موو ڕۆژێ له‌تاو هیجرانی ئه‌مساڵ
ته‌مه‌ننای مردنی پێراره بێ تۆ
له حه‌سره‌ت سه‌رووی قه‌دت چاوی 'نالی'
دوو جۆگه به‌ڵکو دوو ڕووباره بێ تۆ
نه‌چم شه‌رت بێ هه‌تا ئه‌م خواره بێ تۆ
ده‌روونم خاڵی‌یه وه‌ک 'نه‌ی' ده‌ناڵێ
هه‌وارێکی چ پڕ هاواره بێ تۆ
بیناییم کوێره هه‌ڵنایێ به ڕووی که‌س
موژه‌م یه‌ک یه‌ک ده‌ڵێی بزماره بێ تۆ
هه‌موو ئه‌عزایی ناڵینم ده‌ناڵێ
سه‌راپام میسلی مۆسیقاره بێ تۆ
قه‌سه‌م به‌و شه‌ربه‌تی دیداری پاکه‌ت
شه‌رابم عه‌ینی ژه‌هری ماره بێ تۆ
له کن تۆ خار و خه‌س گوڵزاره بێ من
له کن من خه‌رمه‌نی گوڵ خاره بێ تۆ
له کن من با وجودی ناس و ئه‌جناس
که‌سی تێدا نییه ئه‌م شاره بێ تۆ
هه‌تا تۆم ئاشنا بووی ئاشنام بوون
ئه‌مێستا موو به موو ئه‌غیاره بێ تۆ
هه‌موو ڕۆژێ له‌تاو هیجرانی ئه‌مساڵ
ته‌مه‌ننای مردنی پێراره بێ تۆ
له حه‌سره‌ت سه‌رووی قه‌دت چاوی 'نالی'
دوو جۆگه به‌ڵکو دوو ڕووباره بێ تۆ
- ۳۱۴
- ۰۴ تیر ۱۳۹۵
دیدگاه ها (۱۰)
در حال بارگزاری
خطا در دریافت مطلب های مرتبط