ته‌خته ڕه‌ش
خۆشه‌ویستم!
که له پۆلا دائه‌نیشم
ورد بۆ ته‌خته‌که ئه‌ڕوانم
خێرا مامۆستا پێم ئه‌ڵێ:
ڕۆڵه هه‌سته وه‌ره پێشێ.
پێ ئه‌چێ ئه‌ویش بزانێ
شتێ هه‌یه رامئه‌کێشێ.
خۆ مامۆستاکه‌م سه‌دان جار
ته‌خته ڕه‌شه‌که‌ی سڕیه‌وه؛
که‌چی هه‌ر ناکوژێته‌وه
وا چاوت له‌من بڕیوه
خوێنکاره‌که‌ی ته‌نیشتم
وه‌ک ئه‌وه‌ی بمخوێنێته‌وه
زوو زوو ئه‌کێشێ به ده‌ستما و
دڵی ڕۆیشتوم دێنێته‌وه.
ئه‌م سه‌ری ساڵه بێته‌وه؛
گوڵم بۆ کارته‌که‌م ناچم
دڵنیام جگه له عه‌شق،
له هیچ وانه‌یه‌ک ده‌رناچم.
ته‌خته ڕه‌ش
خۆشه‌ویستم!
که له پۆلا دائه‌نیشم
ورد بۆ ته‌خته‌که ئه‌ڕوانم
خێرا مامۆستا پێم ئه‌ڵێ:
ڕۆڵه هه‌سته وه‌ره پێشێ.
پێ ئه‌چێ ئه‌ویش بزانێ
شتێ هه‌یه رامئه‌کێشێ.
خۆ مامۆستاکه‌م سه‌دان جار
ته‌خته ڕه‌شه‌که‌ی سڕیه‌وه؛
که‌چی هه‌ر ناکوژێته‌وه
وا چاوت له‌من بڕیوه
خوێنکاره‌که‌ی ته‌نیشتم
وه‌ک ئه‌وه‌ی بمخوێنێته‌وه
زوو زوو ئه‌کێشێ به ده‌ستما و
دڵی ڕۆیشتوم دێنێته‌وه.
ئه‌م سه‌ری ساڵه بێته‌وه؛
گوڵم بۆ کارته‌که‌م ناچم
دڵنیام جگه له عه‌شق،
له هیچ وانه‌یه‌ک ده‌رناچم.
- ۵۲۰
- ۱۱ اردیبهشت ۱۳۹۵
دیدگاه ها (۲)
در حال بارگزاری
خطا در دریافت مطلب های مرتبط