نه ئاو کۆتایی بۆ هه‌یه‌و نه‌نووسین له‌سه‌ر ئه‌و!
نه ئاو کۆتایی بۆ هه‌یه‌و نه‌نووسین له‌سه‌ر ئه‌و!
نه مانگ له‌م ئاسمانه ئه‌بڕێ‌و
نه شێعری ئێمه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و
نه هه‌ڵاڵه سورایی ئه‌چێته‌وه‌و نه خوێنی ئه‌و
قاسملوو به‌فرێکی سووره‌و… کلوو… کلوو
چوار وه‌رزه به‌سه‌رماندا ئه‌بارێ.
جارێک ئه‌مانکا به یاقووت‌و
جارێکی دی به دارهه‌ناری به‌ر مانگه‌شه‌و.
وه‌کوو زه‌رده‌خه‌نه کاڵه‌که‌ی
پڕمان ئه‌کات له سروودی نه‌رم نه‌رم
وه‌کوو قوڵپه‌ی زنه‌ی برینی له گه‌رووماندا
ئه‌بێته لرفه‌ی سروودی گه‌رم گه‌رم
له ماڵه‌کانماندا… قاسملوو
جوانترین دره‌ختی حه‌وشه‌یه‌و
نازدارترین گوڵدان‌و ئینجانه‌یه‌و
پاکترین شووشه‌ی په‌نجه‌ره‌یه‌و
یه‌که‌مین ڕه‌فه‌ی کتێبخانه‌یه‌و
قوڵینه‌ی نانه‌و
قه‌ڵه‌م دانه‌و په‌رداخه‌و
گڕوگاڵی منداڵه‌کانمانه … قاسملوو!
هه‌موو ساڵێ له‌م رۆژه‌دا
ئه‌گه‌ڕێته‌وه ژووره‌کانمان
ئه‌بێته‌وه به هه‌تاوی به‌ر هه‌یوان
به په‌پووله پاییزه‌و
دێته‌وه سه‌ر پێخه‌فه‌کانمان
وه‌لێ که دێته‌وه به ده‌ستی به‌تاڵ
نایه‌ته‌وه قاسملوو
ئه‌و له‌گه‌ڵ خۆیدا به باوه‌ش تریفه دێنێته‌وه
شێعری سه‌وز به ده‌سته‌وه‌و
سنگی ئه‌بێته پووره هه‌نگ‌و
هه‌نگوین له قسه‌یدا‌و به‌سه‌ر هه‌ژاراندا
ماڵ به ماڵ ئه‌یبه‌خشێته‌وه
ئه‌و هه‌روا خۆی ته‌نیا ناگه‌ڕێته‌وه
به ئاوه‌ڵی شه‌فه‌ق نه‌بێ ناگه‌ڕێته‌وه
له‌گه‌ڵ نه‌وڕه‌سی سپی‌دا نه‌بێ ناگه‌ڕێته‌وه.
له‌گه‌ڵ هۆره‌ی دوا شه‌هیددا نه‌بێ ناگه‌ڕێته‌وه.
ئه‌و هه‌روا ته‌نیا خۆی ناگه‌ڕێته‌وه
له سنه‌وه مشتێ له خۆڵی “ئاویه‌ر” دێنێته‌وه
له سه‌قزه‌وه فرمێسکی بێوه‌ژنێک‌و
له مه‌هاباده‌وه سروودی هه‌ڵۆیه‌ک‌و
له کرماشانه‌وه به سواری ئه‌سپێکی
“تاق بوستان” دێته‌وه.
ئه‌و هه‌موو ساڵێ
وه‌کوو نێرگز ئه‌گه‌ڕێته‌وه!
شێرکۆ بێکەس
#کورد
#کوردستان
#پیشمرگه
نه مانگ له‌م ئاسمانه ئه‌بڕێ‌و
نه شێعری ئێمه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و
نه هه‌ڵاڵه سورایی ئه‌چێته‌وه‌و نه خوێنی ئه‌و
قاسملوو به‌فرێکی سووره‌و… کلوو… کلوو
چوار وه‌رزه به‌سه‌رماندا ئه‌بارێ.
جارێک ئه‌مانکا به یاقووت‌و
جارێکی دی به دارهه‌ناری به‌ر مانگه‌شه‌و.
وه‌کوو زه‌رده‌خه‌نه کاڵه‌که‌ی
پڕمان ئه‌کات له سروودی نه‌رم نه‌رم
وه‌کوو قوڵپه‌ی زنه‌ی برینی له گه‌رووماندا
ئه‌بێته لرفه‌ی سروودی گه‌رم گه‌رم
له ماڵه‌کانماندا… قاسملوو
جوانترین دره‌ختی حه‌وشه‌یه‌و
نازدارترین گوڵدان‌و ئینجانه‌یه‌و
پاکترین شووشه‌ی په‌نجه‌ره‌یه‌و
یه‌که‌مین ڕه‌فه‌ی کتێبخانه‌یه‌و
قوڵینه‌ی نانه‌و
قه‌ڵه‌م دانه‌و په‌رداخه‌و
گڕوگاڵی منداڵه‌کانمانه … قاسملوو!
هه‌موو ساڵێ له‌م رۆژه‌دا
ئه‌گه‌ڕێته‌وه ژووره‌کانمان
ئه‌بێته‌وه به هه‌تاوی به‌ر هه‌یوان
به په‌پووله پاییزه‌و
دێته‌وه سه‌ر پێخه‌فه‌کانمان
وه‌لێ که دێته‌وه به ده‌ستی به‌تاڵ
نایه‌ته‌وه قاسملوو
ئه‌و له‌گه‌ڵ خۆیدا به باوه‌ش تریفه دێنێته‌وه
شێعری سه‌وز به ده‌سته‌وه‌و
سنگی ئه‌بێته پووره هه‌نگ‌و
هه‌نگوین له قسه‌یدا‌و به‌سه‌ر هه‌ژاراندا
ماڵ به ماڵ ئه‌یبه‌خشێته‌وه
ئه‌و هه‌روا خۆی ته‌نیا ناگه‌ڕێته‌وه
به ئاوه‌ڵی شه‌فه‌ق نه‌بێ ناگه‌ڕێته‌وه
له‌گه‌ڵ نه‌وڕه‌سی سپی‌دا نه‌بێ ناگه‌ڕێته‌وه.
له‌گه‌ڵ هۆره‌ی دوا شه‌هیددا نه‌بێ ناگه‌ڕێته‌وه.
ئه‌و هه‌روا ته‌نیا خۆی ناگه‌ڕێته‌وه
له سنه‌وه مشتێ له خۆڵی “ئاویه‌ر” دێنێته‌وه
له سه‌قزه‌وه فرمێسکی بێوه‌ژنێک‌و
له مه‌هاباده‌وه سروودی هه‌ڵۆیه‌ک‌و
له کرماشانه‌وه به سواری ئه‌سپێکی
“تاق بوستان” دێته‌وه.
ئه‌و هه‌موو ساڵێ
وه‌کوو نێرگز ئه‌گه‌ڕێته‌وه!
شێرکۆ بێکەس
#کورد
#کوردستان
#پیشمرگه
- ۳۸۸
- ۲۳ تیر ۱۳۹۴
دیدگاه ها (۳)
در حال بارگزاری
خطا در دریافت مطلب های مرتبط