ئاراس عبدولکریم

ئاراس عەبدولکەریم


کاک "ئاراس عەبدولکەریم"، شاعیر هاوچه‌خی کورد، خەلکی شاڕی سلێمانی لە باشووری کوردستانە.
خاتوون "شەرمین وەڵی"، شاعیری کورد، هاوسەر و هاوژینی ئەم شاعیرەیە.
دیوانی "من بە منداڵی باخچە بووم" لەم شاعیرە چاپو بڵاووە بووە.




(۱)
خۆرمان لە مهاباد هەڵدێ
لە قامیشلۆ وەنەوز دەدا
گلێنەمان دیاربەکرە و
دڵمان لەکەرکوک لێدەدا
لوڕ و زازاکی و هەورامی
کرمانج، بادینی و سۆرانی
هەڵگری هەر ئایینێک بین
هەر کوردین و کوردستانین


(۲)
چی دەبێ با ببێ...
هەموو ئێوارەکان بۆ ئاسمان؛
چ قەیدی،
«با» خۆش بێت، پەنجەرەیەک هەر دەبێ،
بە ئاستەم تۆزێکم بکاتەوە و
بە تیشکێکی نارنجی،
ڕەسمی خۆرنشینێکم تیا بکات...

هەموو باخچەکان بۆ ڕەشەبا؛
بۆچی نا؟
گەڵا خۆش بێت، پاییزێک هەر دەبێ،
ئاودامان لە خۆیم هەڵکێشێ،
هەتا درەختێکی تەڕ بۆنم کا و
بە هێمنی پیاسەیەکی سەوزم تیا بکات…

هەموو چراکان بۆ شەو؛
تۆ خۆش بیت
من هەرگیز بێ پەپوولە نابم؛
تۆم هەبیت،
نە ئەستێرەیەکم ژوورەکەم جێ دێڵێ
نە ئینجانەیەکم دڵی دێ بشکێت و
بمکاتە کەلاوە و چۆڵم کات...


(۳)
[بۆ كەركووكی چاو و دڵ و گیانمان]
ئەم عیراقە
ئەم تاعوونەی لە نێوان دیجلە و فوراتا ڕاكشاوە،
ئەم زێرابەی بە (بەغدا) سەری گیراوە،
بە خۆی و مێژووی زیندەبەچاڵكردنی كچ و
شارستانیی كەنیزەك و غیلمان و عەبدەكانیەوە...
بە ڕەبابە و
سەری بڕدراوی ئەولیا و
ئەنگوستیلەی هەموو خەلیفەكانیەوە،
گەڵای ئێخەی درەختێكی (ڕەحیماوا) ناهێنێت و
كەچی تەوری دەستی خۆمان
تەوری خوێڕیی ماڵی خۆمان
درەخت بە درەختی كردە تابووتی گەڵاكانی...
تەوری خوێڕیی ماڵی خۆمان...
خۆمان، خۆمان...
تف لە خۆمان...!!



(۴)
ئیدی (سنە) بیلبیلەی تەتەوەكەمە و
تەماشای مێژووەكەمە بۆ ئازادی
سنە سەمای ئازادیی نەتەوەكەمە بەسەر (مین)دا و
دەستی ئێمەش هەر وا لەسەر دڵمانە...
ئاخر سنە خۆی ترپە بە ترپەی دڵی كوردستانە...
سنەی دڵمان... سنەی چاومان... سنەی گیانمان...
سنە... سنە... سنە... سنە...
تاجی سەری هەموومانە...



گڵاڵەکردنی ئەم بابەتە: #زانا_کوردستانی
دیدگاه ها (۰)

قەراری دا گوڵم بێت و ، درۆی کردسەری کوشتەی بە قوربانی برۆی ک...

من ئەگەر پیاو بوومایە،دەستی ژنێکیم "ئاشقانە" ئەگرت،مانگ بە م...

دایکی ئیمانداران عائیشة خوا لێی ڕازی بێت فەرمویپێغەمبەری خۆش...

ڕۆژا ناسر

برای کوردستان ..........................بۆ کوردستان برای و...

سەلام محەمەد

سارا پیشتیۆان

ئاکۆ ئەلیاسی

ڕیباز سالار

ڕێباز مەحموود

در حال بارگزاری

خطا در دریافت مطلب های مرتبط