ڕێباز مەحموود

کاک "ڕێباز مەحموود"، لە ساڵی ١٩٧٣ زانینی له شارباژێڕی سەر بە شاری سلێمانی لە باشووری کوردستان له دایکبوو.


(۱)
با هەموو گەردوونیش لە ناو ئێمەدا بێ!
کێ ناڵێ؛
لەم سەدەی قاتوقڕییەی هەتاوی ( ئەوی تر..!) دا
کەڕوو لێی نادا...؟


(۲)
[تۆ وەک ئێمە مەبە]
تۆ لە ئێمە مەچۆ
کە واماندەزانی وەک فەڕشێکی پیس
بەکۆمەڵ خەریکی تەکاندنی دونیاین
کە واماندەزانی دوای ئاشکرا کردنی لوغزەکانی گوناه
پێکەوە بەتەمای سڕینەوەی خواروخێچین
کە پێمان وابوو بە رۆژڕەشیەکانی خۆمان
هەرەوەز دەکەین بۆ داچاندنی تۆوی ڕووناکی
کە بڕوادار بووین بەوەی
کوشتاری ئەمڕۆ دەکەین بۆ ئازادکردنی داهاتوو...
...
تۆ وەک ئێمە مەبە
وای بۆ بچۆ
دونیا لەسەر ئاوازی تەقوهوڕی کارخانەکان
دەڕژێتە تۆوە و
هەر تۆش ناچاریت
لە خۆتا بە دوای قالەمەڕەیەک بگەڕێی
تا شمشاڵی تەنهایی خۆت بژەنی...
...
وا بیر بکەرەوە
ئەبەدیەتی بوون لە یەک جار ژیانەکەی خۆتدایە
ناچاریت ملکەچی پاککردنەوەی پەنجەرەکان بیت
لە عەزرەت بینینی
ئەوەی
دەتەوێ
تیایدا
بتوێیتەوە...
نەک ئەوەی هەڵیلووشیت.



گڵاڵەکردنی ئەم بابەتە: #زانا_کوردستانی
دیدگاه ها (۰)

«English_for_kurdistan» .ڕێزمان چییە؟هەر بەم هۆیەوە ڕێزمان ه...

ئەمیر ئەمین

لەیلا قاسم کچێکی چاونەترس و زیرەک بوو؛ لەڕووی وەڵامی پرسیارە...

گولدانمن دەزانم تۆ گولیکی چەند ناسکیبۆیە لە دلما دات دەنیمئە...

فەرهاد پیرباڵ

ڕێباز سالار

سەلام محەمەد

جه‌نگی حاجی

سارا عوسمان

#کوڕێک دەگێرێتەوە و دەڵێ: ماوەی ھەشت ساڵ بوو دوای #مردنی دای...

در حال بارگزاری

خطا در دریافت مطلب های مرتبط