{% if state.amp %} {% else %} {% endif %}

هەموو ساڵێ...

هەموو ساڵێ...
لە پووشپەڕا...
پەڕەسیلکەیەکم ئەدی
بەرەو دارستانێک ئەفڕی و
پاش ماوەیەک،
چرپە و پچە
بەگوێی داری دارستاندا..
لە ناکاوێ...
قرچەی بەڕووی کرچ و کاڵ و
قیژەی لق وگەڵای دار و
زریکەی مەلی ناو هێلانەو
بۆن و چزە ی هەڵکزانی،
دار و مار و بەرد و بەڕوو
هەموو دارستان دا ئەگرێ و
وڵات ئەکاتە مەرگستان.
بڕیارم دا
ئەمساڵ لە ڕێی
پەڕەسیلکە دانیشم و
ئەم ڕازەی پێ بدرکێنم.
لە ڕۆژی بیست و دووهەم دا
پەڕەسیلکە
بەلارە لار...
ڕێ دارستانی گرتەبەر.
یەخەم گرت و
وتم؛ ئێستا،
ئەو ڕازەم بۆ ئەدرکێنی؟
یا شایەتیمان ئەخوێنی ؟
زوو پێم بڵێ؛
تۆ شەمچە نیت..!
چۆن دارستان ئەسووتێنێ؟
خۆی لە دەستم ڕاپسکاند و
تۆزێ تفی قوت دا و
وتی؛
ئەگەر گوێ لەم ڕازە بگری...
ڕەنگە تۆش ئاگرت تێ چێ
یان شایەدیش دڵت بڕچێ .
من ئەو پەڕەسیلکەم کەوا
ساڵانی زوو،
لەم بنکەوە،
بۆ ئەو بنکە،
مژدەی سەرکەوتنم ئەبرد.
بۆنی شانەم،
وەک مزگێنی
لە دەستی پێشمەرگە ئەچنی و،
پرچی تینوویی،
منداڵانم پێ ئەهۆنی.
لەدوای یەڵداکەی "پڕلاشیز"،
بوومە پشکۆ...
بەسەرهات و
بیرەوەریم
بەگوێ هەر کەسا ئەخوێنم
یا ئەسووتێ
یا دڵی لە تاوا ئەڕچێ
کە سەیری دەستی خۆمم کرد
لە گەرمای مانگی پووش پەڕا،
پەڕەسیلکە..
سارد و سڕ..
وەکوو بەستەڵۆک،
لە کونجێکا کڕ ماوەتۆ و
دووکەڵ لە دەستم هەڵ ئەستێ

#کورد
#کوردستان
#پیشمرگه
دیدگاه ها (۲)

#کورد#کوردستان#پیشمرگه

#کورد#کوردستان#پیشمرگه

دوستای ویسگونی عزیز همه پروفایل های مسدود شده من هستن لطفا ...

#کورد#کوردستان#پیشمرگههیوادارم بتوانن ئه م شێعره دورو درێژه ...

ڕێبوار تەها

شنیا عه‌بدولمه‌جید

محمد رشید هرس

سارا عوسمان

ڕێبوار فایەق

ڕێباز مەحموود

ئاکۆ ئەلیاسی

در حال بارگزاری

خطا در دریافت مطلب های مرتبط